Smiley face
Smiley face
Smiley face

مووچەی یەكەی پاسەوانیی پاشەکەوتی کەمدەکرێتەوە

2018-05-01 10:44:13



ڕۆژنیوز - ڕۆزە محەمەد

 

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ رایدەگەیەنێت، سیستمی پاشەکەوتی مووچەکانی یەکە پاسەوانیەکان کەمکراوەتەوە بەڕێژەی (٣٨ - ٤٥ - ٥٠)%.

 

کەمکردنەوەی پاشەکەوتی مووچەی ئەفسەران و کارمەندانی یەکە پاسەوانییەکان لە دوایی ئەو ڕیزە خۆپیشاندانانە دێت، کە یەکەی پاسەوانی لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجامیان دا.

 

سامی جەلال، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی كوردستان بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: بە فەرمانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان، بە مەبەستی كەمكردنەوەی پاشەكەوتی مووچەی یەكەی پاسەوانیی، بڕێك پارە زیادكرا.

 

وتیشی: ئەوانەی كە پاسەوانی بارەگا حزبییەكان و بەرپرسەكان و ئەندامانی پەرلەمانن، بەپێی سیستمە نوێیەكە كە لە وەزارەتی دارایی دەرچووە، پاشەكەوتی یەكەی پاسەوانی لەنێوان ٣٨% بۆ ٥٠% كه‌مكراوه‌ته‌وه‌، بە گشتی کەمکردنەوەکە لە نێوان (٣٨ - ٤٥ - ٥٠)% کەمکراوەتەوە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin