Smiley face
Smiley face
Smiley face

دوو ئەندامی گەنجانی شۆڕشگێڕ لە تورکیا دەستگیرکران

2018-04-29 13:32:10



رۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

پۆلیسی تورک هێرشی کردە سەر ماڵی دوو ئەندامی گەنجانی شۆڕشگێڕ لە شارەکانی ئەدەنە و ئەستەنبوڵ هەردووکیانی دەستگیرکرد.

 

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پۆلیسی تورک لە شارەکانی ئەدەنە و ئەستەنبوڵ-ی تورکیا هەڵیکوتایە سەر ماڵی ئەندامانی ڕێکخراوی گەنجانی شۆڕشگێڕ.

 

پۆلیسی تورک لە ئەستەنبول عەلی ئورچەلی و لە ئەدەنە سەدا تاناک-ی دەستگیرکرد.

 

جێگای ئاماژەیە، کە بە نزیک بوونەوە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار و پەرلەمانی تورکیا، دەسەڵاتداریی ئاکەپە جارێکی دیکە ئۆپەراسیۆنە ڕەشبگیرییەکانی گروپە چەپ و شۆڕشگێڕەکانی دەستپێکردووەتەوە، هەر دوێنێ دەیان ئەندامی هەدەپە لە باکوری کوردستان و تورکیا دەستگیرکران.

 

 

ش.ف

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin