Smiley face
Smiley face
Smiley face

شەشەمین فێستیڤالی شانۆی ئامەد بەڕێوەدەچێت

2018-04-28 10:03:53



رۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

شەشەمین فێستیڤاڵی شانۆی ئامەد بەڕێوەدەچێت و شانۆکاران و هونەرمەندانی هەر چوار پارچەی کوردستان بەشداری تێدادەکەن.

 

وابڕیارە لە ڕۆژانی ٤ بۆ ١٣ی ئایار، شەشەمین فێستیڤاڵی شانۆی ئامەد بە بەشداربوونی شانۆکارانی ئەستەنبول، وان، کەرکوک، سلێمانی و مەهاباد بەڕێوەبچێت.

 

جگە لە نمایشکردنی شانۆ لەو فێستیڤالەدا، چەند پانێلێک لە بارەی شانۆی باشوری کوردستان لە ٨٠کاندا، ئەزموونی شانۆی مەدرەسە (سکۆلاستیک) و ئازادی لە ناو هونەردا بەڕێوەدەچێت.

 

هەروەها وابڕیارە وۆرکشۆپێکی هونەری بە سەرپەرشتیی پنار ئاکوزو لە ڕۆژی ٤ی ئایاردا لە هۆڵی شانۆی شاری ئامەد دا بەڕێوەبچێت.

 

فێستیڤالەکە لە دوو هۆڵی شانۆی شاری ئامەدی باکوری کوردستان بەڕێوەدەچێت.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin