Smiley face
Smiley face
Smiley face

شەوی بەرات، یەکێک لە جەژنە پیرۆز و دێرینەکانی ئێزدی

2018-04-27 13:42:48



ڕۆژنیوز – ئیبراهیم ئێزدی

 

جەژنی شەوی بەرات، یەکێکە لە جەژنە پیرۆز و دێرینەکانی ئێزدی، ساڵانە ئێزدییەکان لە لالش-ەوە، بە مەراسیمی ئاینیی تایبەت بەخۆیان، ئەو شەوە پیرۆز ڕادەگرن.

 

کۆمەڵگای ئێزدیی، خاوەن چەندین جەژن و تایبەتمەندیی خۆیەتی، لەگەڵ ئەوەی کە ڕووبەڕووی چەندین هێرش و قڕکردن بوونەتەوە، بەڵام ئاینەکەی خۆیان پاراستووە و دەستیان لە جەژن و تایبەتمەندییەکانی بەرنەداوە.

 

شەوی بەرات، پیرۆزترین جەژنی ئێزدییەکانە و هەموو ساڵێک لەناو ئێزدییەکاندا بە گرنگییەوە پیرۆز دەکرێت، ئەمساڵیش ئەو جەژنە لە ٢٩ی نیساندایە و بڕیارە لە لالش پیرۆزبکرێت.

 

لە جەژنی بەرات-دا، کە لە شەو-دا لە لالش پیرۆز دەکرێت، خۆڵ و ئاو و ماست-ی لالش تێکەڵدەکرێت و بەراتی لێ دروستدەکرێت، ئەو جەژنەش ساڵانە تەنها یەکجار پیرۆز دەکرێت.

 

لەبەر پیرۆزیی بەرات لایان، ئێزدییەکان لەو شەوەدا ناخەون کە بەراتی تێدا دروستدەکرێت، تا خۆرهەڵهاتن بەخەبەر دەبن، بەو شەوەش دەڵێن "شەوبەرات".

 

بەپێی ئاینی ئێزدیی، بۆ ئەوەی مانگەکانی ساڵ لە پیرۆزیی بەرات بێبەش نەبن، هەرساڵە و ١٠ ڕۆژ لە کاتی خۆی دەگۆڕێت و بەسەر هەر ١٢ مانگەکەی ساڵدا دەگەڕێت.

 

هەموو ساڵێک لە تەواوی ئێزیدخان و ئەو شوێنانەی کە ئێزدیی لێ نیشتەجێیە، ئەو جەژنە بە ئاهەنگگێڕان و وتنەوەی قەول و بەیت (دوعا و هەڵبەست)ی ئایینی پیرۆز دەکرێت.

 

ئەمساڵیش لە ٢٩ی نیساندا، شەوی بەرات لە ئێزیدخان پیرۆز دەکرێت.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin