Smiley face
Smiley face
Smiley face

گەنجان پشتگیریی کۆنفرانسی گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن

2018-04-26 19:37:31



ڕۆژنیوز- ئاشتی و ڕێباز

 

ژمارەیەك لە گەنجانی شارۆچكەی چەمچەماڵ و شاری کەرکوک، پشتگیریی لە ئەنجامدانی كۆنفرانسی گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكەن، کە بڕیارە لە ١٨ی ئایاری ئەمساڵدا لە شاری سلێمانی بەڕێوەبچێت.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، ژمارەیەك لە گەنجانی شارۆچكەی چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی، بە لێدوانێکی ڕۆژنامەنووسیی، پشتگیریی خۆیان بۆ ئەنجامدانی كۆنفرانسی گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەربڕی.

 

 

كارزان قادر، یەکێک لەو گەنجانە، بەیاننامەی پشتگیریی خۆیانی بۆ کۆنفرانسەکە خوێندەوە و تیایدا، وێڕای دووپاتکردنەوەی پشتیوانیی بۆ كۆنفرانسەكە، داواشیان لە ڕێكخراوەكانی بواری گەنجان كرد، کە بەشداریی لەو كۆنفرانسەدا بکەن.

 

 

لە بەیاننامەکەدا، ئەوەش هاتبوو: لەئێستادا بێ ئیرادەیی لەنێو گەنجاندا بڵاوبووەتەوە و بە شتانێكی لاوەكییەوە ژیان دەگوزەرێنێت، بۆیە گرنگە ڕێكخراوەکانی بواری گەنجان بەشداری بکەن لە كۆنفرانسی گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەئامانجی چارەسەركردنی گرفتەكانی گەنجان.

 

لەلایەکی دیکەوە، ژمارەیەک گەنجی شاری کەرکوکیش، بە لیدوانێکی ڕۆژنامەنووسیی لە پارکی قەڵای شارەکە، پشتگیریی خۆیان بۆ هەمان کۆنفرانس دەبڕی، ئەوەشیان وت: وڵاتانی دونیا هەمیشە ڕۆژهەڵاتی ناوەراستیان بەكار هێناوە بۆ ململانێ و بەرژەوەندییەكانیان، بۆیە كۆنفرانسێكی لەم شێوەیە گرنگە بۆ هۆشیاركردنەوەی گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست. 
 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin