Smiley face
Smiley face
Smiley face

خانەقین، پێشانگایەکی هونەریی بۆ ١٦ هونەرمەند کرایەوە

2018-04-26 12:55:24



ڕۆژنیوز - ئەمیر خانەقینی


پێشانگایەکی شێوەکاریی بۆ ١٦ هونەرمەندی خانەقین کرایەوە.


ئەمڕۆ، لە ناوەندی کلتوری لە شارۆچکەی خانەقین پێشانگایەکی شێوەکاریی بە بەشداری ١٦ شێوەکاری خانەقین کرایەوە.


بەهۆی قەیرانی دارایی و گۆڕانکاری سیاسی و ئەمنی لە خانەقین چالاکییە هونەرییەکان ڕووی لە سستی کردبوو، بۆیە هونەرمەندانی ئەو شارۆچکەیە بڕیارندا بە کردنەوەی پێشانگا هونەرییەکان گڕ و تین بە بواری هونەر بدەنەوە.


عەباس زەهاوی، سەرپەرشتیاری گروپی شێوەکارانی خانەقین بە ڕۆژنیوزی وت: پاش دابڕانی هونەرمەندانی خانەقین لە جیهانی هونەریی، بیرمان لەوە کردەوە کە گروپێک پێکبهێنین بۆ هونەرمەندانی شێوەکار لە خانەقین و ئەمڕۆ یەکەم چالاکی گروپەکەمان کردەوە پێشانگایەک بوو بە بەشداری نزیکەی ٢٠ تابلۆی هونەری.

 


زەهاوی، وتیشی: ئامانج لە کردنەوەی پێشانگاکە و گروپی هونەرمەندان ئەوەیە کە کارو بەرهەمی هونەرمەندانی شێوەکاری خانەقین بناسێنین بە ناوچەکانی تری کوردستان و عێراق.


هەروەها بەشدار بوویەکی  پێشانگاکە، سۆلاڤ محەمەد، بە ڕۆژنیوزی وت: تابلۆکانی من گوزارشت لە هاوکاری نێوان پیاو و ژنان دەکات لە ئەرک و فەرمانەکانیان لە ژیانی ڕۆژانەیان.

 


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin