Smiley face
Smiley face
Smiley face

ساڵیادی هێرشی سەر شەنگال و قەرەچۆغ بە رێپێوانێک شەرمەزارکرا

2018-04-26 12:43:54



ڕۆژنیوز - شەنگال

 

یەکەمین ساڵیادی بۆردوومانی چیای شەنگال و قەرەچۆغ لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکەوە، بە ئەنجامدانی ڕێپێوانێک لە شەنگال شەرمەزارکرا.

 

ڕێپێوانەکەی دوێنی کە لەلایەن یەکێتیی گەنجانی ئێزدییەوە ڕێکخرا، لە ناوەندی کۆمەڵگەی سنونەوە دەستیپێکرد و تا گەلیی کەرسێ بەردەوامی پێدرا، کە ساڵی پار لەلایەن سوپای تورکەوە بۆردوومان کرابوو.

 

لە ڕێپێوانەکەدا وێنە و پۆستەری عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە، بە دەستەوە گیرا و هەروەها ئاڵای یەبەشە، یەژەشە هەڵکران، هاوکات بە وتنەوەی دروشمی دژبە داگیرکاریی هێرشەکانی سوپای تورک شەرمەزارکرا.

 

لە گەلیی کەرسێ، خۆپیشاندەران گردبوونەوە و پاش خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە یادی شەهیدان، بە خوێندنەوەی ڕاگەیەندراو لەلایەن ڕێکخراوەکانی شەنگالەوە یادی شەهیدانی هێرشەکانی سەر چیای شەنگال و قەرەچۆغ کرایەوە.

 

 

لەکۆتاییدا یەکێتی گەنجانی ئێزدیی ڕاگەیەندراویان خوێندەوە و پاش شەرمەزارکردنی داگیرکارییەکانی حکومەتی تورک بۆ سەر خاکی کوردستان، بەڵێنی درێژەدان بە ڕێبازی شەهیدان و تێکۆشانی ئازادی درا.

 

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin