Smiley face
Smiley face
Smiley face

عه‌بادى گه‌یشته‌ هه‌ولێر

2018-04-26 11:45:50



ڕۆژنیوز ـ بڕیار محەمەد


حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق گه‌یشته‌ شارى هه‌ولێر.


که‌مێک پێش ئێستا حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق گه‌یشته‌ شارى هه‌ولێر و له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانى-یه‌وه‌ پێشوازیى لێکرا.


حه‌یده‌ر عه‌بادى دوێنێ ئێواره‌ سه‌ردانى سلێمانى کرد.


عه‌بادى بۆ بانگه‌شه‌ى لیسته‌که‌ى هاتووه‌ته‌ هه‌رێمى کوردستان.


به‌پێى زانیارییه‌کان عه‌بادى له‌ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى حکومه‌تى هه‌رێم کۆده‌بێته‌وه‌.


حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆکى هاوپه‌یمانى نه‌سر-ه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنى عێراق، هاوپه‌یمانی نه‌سر له‌ هه‌ولێر هه‌شت کاندید و له‌ سلێمانی نۆ کاندید و له‌ دهۆکیش پێنج کاندیدی هه‌یه‌.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin