Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە نەمسا ستاندێک بۆ بایکۆتکردنی کاڵا تورکییەکان دانرا

2018-04-26 10:59:33



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

لە شاری گرازی نەمسا، ستاندێکی ئاگادارکردنەوە لە بارەی بایکۆتکردنی کاڵا تورکییەکان و گەشتیاری بۆ تورکیا دانرا.

 

چالاکییەکان بۆ بایکۆتکردنی گەشتیاریی بۆ تورکیا و کاڵا تورکییەکان بەردەوامە، ئێوارەی دوێنێ لە شاری گرازی نەمسا ستاندێک بەو مەبەستە دانرا.

 

ئەندامانی ئەنجومەنی جڤاکی دیموکراتی کورد لە گراز و گەنجانی کوردی ئەو شارەی نەمسا چالاکییەکیان ئەنجامدا و تێیدا داگیرکارییەکانی حکومەتی تورک لە عەفرین شەرمەزارکرا.

 

چالاکوانان سەدان بڵاوکراوەیان لە بارەی پێویستی بایکۆتکردنی کاڵا تورکییەکان و گەشتیاریی بۆ تورکیا بە سەر هاوڵاتیانی نەمسادا دابەشکرد.

 

لە بڵاوکراوەکاندا نووسیان، کە ئەو داهاتەی لە ڕێگای گەشتیاریی و هەناردەکردنی کاڵا تورکییەکان دەستی حکومەتی تورک دەکەوێت، لە دژی بایەخە مرۆییەکان و هەروەها بۆ هەڵگیرساندنەوەی شەڕ بە کار دەهێندرێت.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin