Smiley face
Smiley face
Smiley face

خانەقین، بۆ گەڕانەوەی متمانەی هاوڵاتیان داوای یەکگرتنی کورد دەکرێت

2018-04-26 10:30:42



ڕۆژنیوز - ئه‌میر خانه‌قینی

 

هاوڵاتیانی خانەقین داوادەکەن حزبە کوردییەکان بە یەکگرتن متمانەیان بۆ بگەڕێندرێتەوە.

 

بڕیاره‌ له‌ 12ی ئایاری ئەمساڵ، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌نجام بدرێت و ناوچە دابڕێندراوەکان-یش بە هەستیارترین شوێن بۆ هەڵبژاردن دادەندرێت و کەم و زۆری دەنگیی کورد کاریگەریی زۆری لەسەر داهاتووی ئەو ناوچانە دەبێت.

 

له‌ شارۆچکه‌ی خانه‌قین-ی سه‌ر به‌ پارێزگای دیاله‌، کورد به‌ 6 لیست به‌شداریی هه‌ڵبژاردن ده‌کات و نزیکه‌ی 60 کاندیدی هه‌یه‌، ڕۆژنیوز لەم ڕاپۆرتەدا بۆچوونی بەشێک لە هاوڵاتیان و کاندیدێکی کورد وەردەگرێت سەبارەت بە هەڵبژاردن و دەنگەکانی کورد.

 

سه‌روه‌ر عه‌لی، چالاکوانی کۆمەڵی مەدەنی، وتی: ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر متمانەی خەڵکیان بە حزبە کوردییەکان کەمکردەوە، یەکنەگرتن و دابەزینیشیان بە لیستی جیاواز، کاریگەریی لەسەر دەنگەکانی کورد دەبێت و ئەگەری کەمبوونەوەی کورسییەکان هەیە.

 

 

سەروەر، داوای لە حزبە کوردییەکان کرد، کە یەک بگرن و پیکەوە کار بۆ گەڕاندنەوەی متمانەی خەڵک بکەن.

 

کارزان جه‌بار، چالاکوانێکی دیکەیە و پێیوایە، کە هاوڵاتیانی خانەقین بەرێژەیەکی کەمتر لەچاو هەڵبژاردنەکانی دیکە بەشداریی هەڵبژاردن دەکەن، ئەویش بە هەمان سێوە هۆکارەکەی بۆ ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر گەڕاندەوە.

 

 

ئه‌خلاس ئەڵماس براخاس،  سه‌رۆکی لیستی نیشتمان لە دیالە(گۆڕان، کۆمەڵ و هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەریی)، پشتیوانیی قسەی ئەو هاوڵاتیانەی کرد، کە متمانەیان بە حزبە کوردییەکان نەماوە، بەڵام ئەو پێیوایە، ئەو بێ متمانییە بۆ هەموو حزبەکان وەک یەک نییە، چونکە هەندێ لیستی نوێ هاتوونە ناو هەڵبژاردنی ئەمجارەوە، کە دەتوانن کاریگەرییان هەبێت و دەنگی هاوڵاتیان بەدەستبێنن.

 

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin