Smiley face
Smiley face
Smiley face

دادگای تورک ٦٢ ساڵ سزای زیندانیی بەسەر ١٢ ڕۆژنامەنووسدا سەپاند

2018-04-26 09:41:22



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

دادگای تورک ٦٢ ساڵ و ١١ مانگ زیندانی بەسەر ١٢ ڕۆژنامەنووسی ڕۆژنامەی جومهورییەتی تورکیادا سەپاند.

 

دانیشتنی دادگای ڕۆژنامەنووسان و کارمەندانی ڕۆژنامەی جومهورییەت لە دادگای ئەستەنبول کۆتاییپێهات و لە ئەنجامدا ٦٢ ساڵ و ١١ مانگ سزای زیندان بە سەر ١٢ ڕۆژنامەنووسدا سەپێندرا.

 

دانیشتنی دادگاکە دوو ڕۆژی خایەند و لە چوارچێوەیدا ١٨ کارمەند و ڕۆژنامەنووسی ڕۆژنامەی جومهورییەت دادگایی کران.

 

لە ئەنجامی دانیشتنی دادگاکەدا، سزای ١٢ ڕۆژنامەنووس لەلایەن دادوەری تورکەوە دیاریکرا، کە کۆی سزاکانیان ٦٢ ساڵ و ١١ مانگ زیندانە.

 

هەروەها دادگاکە بڕیاری دا کە شەش ڕۆژنامەنووس و کارمەندەکەی دیکە بە مەرجی دانانی بارمتە ئازادبکرێن.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin