Smiley face
Smiley face
Smiley face

چه‌ته‌کانی داعش له‌ سنووری که‌رکوک جموجوڵ ده‌که‌ن

2018-04-26 08:30:20



ڕۆژنیوز - که‌رکوک 


چه‌ته‌کانی داعش له‌ سنوری شارۆچکه‌ی داقوق سه‌ر به‌ پارێزگای که‌رکوک جموجوڵ ده‌که‌ن و ئه‌وه‌ش ترس و نیگه‌رانیى خستووه‌ته‌ ناو هاوڵاتیانه‌وه‌.


شه‌وی ڕابردوو، له‌ گونده‌کانی (دارا، مه‌نسور، حه‌فته‌غار)ی سه‌ر به‌ شارۆچکه‌ی داقوق، چه‌ته‌کانى داعش جموجوڵیان کردوه‌ و به‌ ئۆتۆمبێل چوونه‌ته‌ ناو گونده‌کانه‌وه‌ و دروشمی "تکبیر، الله اکبر"یان وتوه‌ته‌وه‌.


ئیدریس حاجی عادل، به‌رپرسی کۆمیته‌ی داقوقی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان، به‌ ڕۆژنیوزی ڕاگه‌یاند:" چه‌ته‌کانی داعش له‌ گونده‌کانی دارا و مه‌نسور و حه‌فته‌غار به‌ ناو گونده‌کاندا سوڕاونه‌ته‌وه‌ و خۆیان نمایش کردووه‌، هه‌روه‌ها وه‌ک هه‌میشه‌ دروشمه‌کانی ته‌کبیر و الله و اکبریان وتوه‌ته‌وه‌".


وتیشی:" پاش نمایشکردنی خۆیان بۆ ماوه‌ی ١٠ خوله‌ک، گونده‌کانیان چوڵکردوه‌ و به‌ره‌و شوێنێکى نادیار ڕۆیشتون".


له‌ لایه‌کی تره‌وه‌، سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ گونده‌کانی ناوچه‌که‌، بۆ ڕۆژنیوز وتی:" داعش به‌ ده‌م وتنه‌وه‌ی دورشمه‌کانی به‌ناو گونده‌کاندا گه‌ڕاون و به‌هۆیه‌وه‌ به‌شێک له‌ هاوڵاتیانی ئه‌و گوندانه‌ ماڵه‌کانیان جێهێشتووه‌".


ڕاشیگه‌یاند:" شه‌وانه‌ داعش له‌ ناوچه‌که‌ به‌ ئاشکرا جموجوڵ ده‌کات، هیچ هێزێکیش نیه‌ به‌رگری له‌و گوندانه‌ بکات، به‌هۆی هه‌بوونی داعش له‌و گوندانه‌ ترس و دڵه‌ڕاوکێ له‌ناو گوندنشیناندا بڵاوبۆته‌وه‌".


ماوه‌ی زیاتر له‌ مانگێکه‌ چه‌ته‌کانی داعش، له‌ سنوری باشوری که‌رکوک به‌ شه‌وان ده‌ستیان کردووه‌ به‌ جموجۆڵی چه‌کداریی، پێگه‌ی جوگرافیای ناوچه‌که‌ و که‌مته‌رخه‌می هێزه‌ عێراقییه‌کان-یش هۆکارن بۆ زیادبوونی ده‌رکه‌وتنی چه‌ته‌کانی داعش له‌و ناوچه‌یه‌.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin