Smiley face
Smiley face
Smiley face

گه‌نجانى گۆڕان ئاماده‌ن بۆ به‌شدارى له‌ کۆنفرانسى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست

2018-04-25 20:07:46



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


کۆمیته‌ى ئاماده‌کارى کۆنفرانسى گه‌نجانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست سه‌ردانى گه‌نجانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانیان کرد و گه‌نجانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ئاماده‌یی خۆیان نیشاندا بۆ به‌شداریکردن له‌ کۆنفرانسه‌که‌.


ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ کۆمیته‌ى ئاماده‌کارى کۆنفرانسى گه‌نجانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست سه‌ردانى ڕایه‌ڵه‌ى خوێندکارانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانیان کرد و کۆبوونه‌وه‌.


دواى کۆبوونه‌وه‌که‌ هێرش شاره‌زوورى ئه‌ندامى کۆمیته‌ى ئاماده‌کارى کۆنفرانسه‌که‌ قسه‌ى کرد و وتى: کۆبوونه‌وه‌که‌مان له‌سه‌ر چۆنێتى به‌ڕێوه‌چوونى کۆنفرانسى گه‌نجانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و بانگهێشتکردنى ڕایه‌ڵه‌ى خوێندکارانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بوو.


وتیشى: کۆبوونه‌وه‌که‌ بۆ هه‌ردوولا ئه‌رێنى بوو، به‌ گه‌رمیی پێشوازیان لێکردین.


دواتر ساوه‌ن به‌هادین نوێنه‌رى ڕایه‌ڵه‌ى خوێندکارانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان وتى: ئێمه‌ ئه‌م کۆنفرانسه‌ به‌ پێویست ده‌بینین، ئه‌وه‌ى له‌ ده‌ستى ئێمه‌ بێت درێغى ناکه‌ین بۆ سه‌رخستنى ئه‌م کۆنفرانسه‌.


وتیشى: ئێمه‌ به‌ هه‌موو توانامانه‌وه‌ به‌شدارى کۆنفرانسه‌که‌ ده‌که‌ین و هیوادارین گه‌نجان له‌ سه‌رجه‌م ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و چوار به‌شى کوردستانه‌وه‌ به‌شدار ببن.

 


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin