Smiley face
Smiley face
Smiley face

حه‌یده‌ر عه‌بادى له‌ سلێمانییه‌

2018-04-25 19:36:33



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق، به‌ مه‌به‌ستى کۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ کاندیدانى لیسته‌که‌ى، گه‌یشته‌ شارى سلێمانى.


ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق به‌ سه‌ردانێک گه‌یشته‌ سلێمانى، سه‌ردانه‌که‌ى عه‌بادى په‌یوه‌ندى به‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراقه‌وه‌ هه‌یه‌.


عه‌بادى له‌ سلێمانى ئه‌مشه‌و به‌شدارى ئاهه‌نگى ناساندنى کاندیدانى هاوپه‌یمانى نه‌سر ده‌کات، که‌ خۆى سه‌رۆکایه‌تى هاوپه‌یمانێتییه‌که‌ ده‌کات.


هه‌روه‌ها سبه‌ینێش سه‌ردانى شارى هه‌ولێر ده‌کات و بۆ هه‌مان مه‌به‌ست له‌گه‌ڵ کاندیدانى لیسته‌که‌ى کۆده‌بێته‌وه‌.


هاوپه‌یمانى نه‌سر له‌ هه‌ولێر هه‌شت کاندید و له‌ سلێمانى نۆ کاندید و له‌ دهۆکیش پێنج کاندیدى هه‌یه‌.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin