Smiley face
Smiley face
Smiley face

یه‌په‌گه‌ کوژرانى ١٢ سه‌رباز و چه‌ته‌ى له‌ عه‌فرین ڕاگه‌یاند

2018-04-25 19:08:53



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل-یه‌په‌گه‌ ڕایگه‌یاند، له‌ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌کدا له‌ سنورى عه‌فرین ١٢ سه‌رباز و چه‌ته‌ى ده‌وڵه‌تى تورک کوژراون.


ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل-یه‌په‌گه‌ له‌ باره‌ى چالاکییه‌کانی شه‌ڕڤانان له‌ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌کدا دژى داگیرکه‌ر له‌ عه‌فرین لێدوانێکى بڵاوکرده‌وه‌.


یه‌په‌گه‌ ڕایگه‌یاندوه‌: له‌ ماوه‌ى حه‌وت ڕۆژى ڕابردوودا له‌ سنورى کانتۆنى عه‌فرین شه‌ڕڤانان چه‌ندین چالاکیان دژى سه‌ربازانى سوپاى تورک و چه‌ته‌کان ئه‌نجامداوه‌ و له‌ ته‌واوى چالاکییه‌کاندا ١٢ سه‌رباز و چه‌ته‌ کوژراون.


یه‌په‌گه‌ باسى له‌وه‌ش کردوه‌، له‌ سه‌ره‌تاى هێرشى سه‌ر عه‌فرینه‌وه‌ تا ئێستا ژماره‌ى کوژراوانى هێزه‌کانى داگیرکه‌ر له‌ عه‌فرین گه‌یشته‌ دوو هه‌زار و ٤٢٠ سه‌رباز و چه‌ته‌.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin