Smiley face
Smiley face
Smiley face

کاندیدکردنى ده‌میرتاش بۆ سه‌رۆک کۆمارى تورکیا ئه‌گه‌رێکى به‌هێزه‌

2018-04-25 18:10:12



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


ناوى سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له‌ پێشه‌وه‌ى ئه‌و لیسته‌دایه‌، که‌ پارتى دیموکراتى گه‌لان-هه‌ده‌په‌ به‌نیازه‌ یه‌کێکیان دیارى بکات بۆ کاندیدى سه‌رۆک کۆمارى تورکیا.


هه‌ده‌په‌ ئه‌مڕۆش سه‌رقاڵى ئه‌وه‌ بوو که‌ یه‌کێک دیارى بکات وه‌کو کاندیدى پارته‌که‌یان بۆ سه‌رۆک کۆمارى تورکیا، به‌ڵام هێشتا بڕیارى کۆتایى نه‌دراوه‌.


له‌ کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجومه‌نى هه‌ده‌په‌ بۆ دیاریکردنى کاندیدى سه‌رۆک کۆمار، ناوى سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش که‌وته‌ پێشه‌وه‌.


بڕیاره‌ پارتى دیموکراتى گه‌لان- هه‌ده‌په‌ به‌م نزیکانه‌ لێدوانێکى فه‌رمى بدات له‌سه‌ر کاندیدى خۆیان بۆ سه‌رۆک کۆمارى تورکیا.


هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ له‌ ڕۆژى ٢٤ى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌ڵبژاردنه‌که‌ بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمار و ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى تورکیایه‌.

 

سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له‌ ڕۆژى ٤ى نۆڤه‌مبه‌رى ٢٠١٦ له‌لایه‌ن پۆلیسى تورکیاوه‌ ده‌ستگیرکراوه‌ و تا ئێستاش له‌ زینداندایه‌، ئه‌و له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ندین جار دادگایی کراوه‌، به‌ڵام هیچ سزایه‌کى به‌سه‌ردا نه‌سه‌پێنراوه‌.


ک.ک



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin