Smiley face
Smiley face
Smiley face

هه‌ولێر، گردبوونه‌وه‌یه‌ک دژى بڕیاری له‌سێداره‌دانی ڕامین به‌ڕێوه‌چوو

2018-04-25 17:06:21



ڕۆژنیوز ـ بڕیار محه‌مه‌د 


ژماره‌یه‌ک له‌ چالاکوانانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌ شاری هه‌ولێر له‌ به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان گردبوونه‌وه‌ و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری له‌سێداره‌دانی ڕامین حسێن په‌ناهی-یان کرد.


ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ شاری هه‌ولێر گردبوونه‌وه‌یه‌ک دژى بڕیارى له‌سێداره‌دانى گیراوێکى سیاسى کورد له‌ ئێران ئه‌نجامدرا.


کامه‌ران ئه‌مینی چالاکوان، لێدوانى به‌شداربووانى خوێنده‌وه‌ و تیایدا داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری له‌سێداره‌دانی ڕامین حسێن په‌ناهی کرا.

 


ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شکرا: داواکارین له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان فشار بخاته‌ سه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری له‌سێداره‌دانی ڕامین حسێن په‌ناهی و سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ى بڕیاری له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچووه‌.


هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش خرایه‌ڕوو: پێویسته‌ هه‌رچی زووه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان فشار بخاته‌ سه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستهه‌ڵبگرێت له‌و کاره‌ تیرۆریستیانه‌ی له‌ هه‌رێمی کوردستان به‌رامبه‌ر به‌ هاوڵاتیانی ڕۆژهه‌ڵات له‌ ڕێگای سیخوره‌کانیاوه‌ ئه‌نجامی ده‌دات.


جێگای ئاماژه‌یه‌، که‌ ڕۆژی ٢٣ی حوزه‌یرانی ساڵی ڕابردوو، ده‌سته‌یه‌کی چوار که‌سی پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان-ئێران، له‌ناو شاری سنه‌ که‌وتنه‌ بۆسه‌ی سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه‌، به‌هۆیه‌وه‌ سێ پێشمه‌رگه‌ شه‌هیدبوون، ڕامین حسێن په‌ناهی-یش یه‌کێک له‌ پێشمه‌رگه‌کان بوو به‌ برینداری که‌وته‌ ده‌ست هێزه‌کانی سوپای پاسدارانی ئێران و ئێستاش سزای له‌سێداره‌دانی بۆ بڕاوه‌ته‌وه‌.


ک.ک 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin