Smiley face
Smiley face
Smiley face

گه‌نجانی گه‌رمیان به‌شداری کۆنفرانسی گه‌نجانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌کەن

2018-04-25 16:37:49



ڕۆژنیوز ـ بۆتان گه‌رمیانی


گه‌نجانی گه‌رمیان، به‌شدارى کۆنفرانسى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌بن، که‌ بڕیاره‌ ڕۆژى 18ى مانگى داهاتوو ببه‌سترێت.


ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌شێک له‌ گه‌نجانی گه‌رمیان به‌شداری ئه‌و بانگه‌وازییه‌ بوون، که‌ بۆ کۆنفرانسى گه‌نجانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست کراوه‌، گه‌نجان له‌ گردبوونه‌وه‌یه‌کدا به‌یاننامه‌یه‌کیان خوێنده‌وه‌.


جێگر گه‌رمیانی، گه‌نجێکی شارۆچکه‌ی که‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌یاننامه‌که‌ی خوێنده‌وه‌ و وتی: "ئێستا ئێمه‌ ده‌زانین له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین له‌هه‌ر جێیه‌ک شه‌ڕێکی درێژ و دژوار به‌ڕێوه‌ده‌چێت، جا چ فکریی بێت یان جه‌سته‌یی، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌نجام لێی بێ فکرکردن و لاوازکردن و بێ کلتورکردنی گه‌نجانه‌، له‌هه‌مان کاتدا له‌ هه‌موو لایه‌نێکی سیاسی و عه‌سکه‌ریدا گه‌نجان به‌کارده‌هێنرێن بۆ به‌ده‌ستهێنانی به‌رژه‌وه‌ندی و قازانجه‌کانیان".


ئه‌وه‌شی وت:" هۆکاری ئه‌مانه‌ش ئه‌وه‌یه‌ که‌ گه‌نجان خاوه‌نی بانگه‌شه‌یه‌کى گه‌وره‌ن و پێشه‌نگی کۆمه‌ڵگان، هه‌رده‌م له‌ هه‌وڵ و تێکۆشاندان بۆ شکستپێهێنانى فکر و فه‌لسه‌فه‌ی پیرسالاری، چونکه‌ سیستمی ده‌وڵه‌تی پیرسالاری هێرشێکی ده‌روونی بێ وێنه‌ ئه‌کاته‌ سه‌ر گه‌نجان له‌ڕووی هه‌ست و وره‌ و ده‌روونییه‌وه‌، ئه‌وه‌ش وا له‌ گه‌نجان ده‌کات که‌ له‌ داگیرکاریی ماف و خاک و حه‌قیقه‌تی خۆیان بێ ئاگابن".


له‌ کۆتایشدا وتی: "ئێمه‌ وه‌کوو گه‌نجانی گه‌رمیان و باشووری کوردستان داوا له‌ سه‌رجه‌م گه‌نجانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌که‌ین، که‌ له‌ کۆنفرانسی کێشه‌ی گه‌نجان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ڕێگه‌ چاره‌ی کێشه‌کان به‌شداربن".


بڕیاره‌ کۆنفرانسی (کێشه‌ی گه‌نجان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ڕێگه‌چاره‌ی کێشه‌کان) له‌ ۱٨ی ٥ی ئه‌مساڵ له‌ شاری سلێمانی ببه‌سترێت و گه‌نجانى نه‌ته‌وه‌کانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌شدارى تێدا ده‌که‌ن.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin