Smiley face
Smiley face
Smiley face

پێنج سەربازی سوپای تورک کوژران

2018-04-25 15:21:30



رۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

لە ئەنجامی چەند چالاکییەکی گەریلاکانی هەپەگە لە قەرس، شرناخ و لیلکان، پێنج سەربازی سوپای تورک کوژران، کە یەکێک لەوان فەرماندەیەکی پلەبەرزی سوپا بووە.

 

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، ڕاگەیەندراوێکی لە بارەی چەند چالاکییەکی گەریلاکانییەوە بڵاوکردەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوی هەپەگەدا هاتووە: دوێنێ کاتژمێر ٩:٣٠ خولەکی سەرلەبەیانی، سوپای تورک لە دەوروبەری گوندی قزڵقیلیسی سەربە قەرس ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی دەستپێکرد، گەریلاکانمان کاتژمێڕ ١٠:٣٠ خولەک لە دژیان چالاکییان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا سێ سەربازی سوپای تورک کوژران و سەربازێکی دیکەش برینداربوو.

 

لە بەردەوامیی ڕاگەیەندراوی ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگەدا هاتووە: هەر دوێنێ سوپای تورک لە دەوروبەری ناوچەکانی بەستا و شەهیرانی سەربە شرناخ ئۆپەراسیۆنێکی دیکەی دەستپێکرد، گەریلاکانمان کاتژمێر ٠٧:٣٠ خولەکی سەرلەبەیانی لە دژیان چالاکییان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا فەرماندەیەکی پلەبەرزی سوپای تورک کوژرا و  سێ سەربازی دیکەش برینداربوون، ئۆپەراسیۆنی سوپای تورک کاتژمێر ٠٤:٠٠ی پاشنیوەڕۆ بەبێ ئەنجام کۆتاییپێهات و سەربازەکان پاشەکشەیان کرد.

 

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: گەریلاکانی یەژاستار دوێنێ کاتژمێر ٠٦:٣٠ خولەکی ئێوارە لە گردی لیلکانی سەربە باشوری کوردستان چالاکییەکی بە قەناسیان لە دژی سوپای تورک ئەنجامدا، لەو چالاکییشدا سەربازێکی سوپای تورک کوژرا.

 

هەپەگە لە کۆتاییدا ڕایگەیاندووە، کە بۆردوومانەکانی سوپای تورک بۆسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا دوێنێش بەردەوامییان هەبووە.

 

 

ش.ف

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin