Smiley face
Smiley face
Smiley face

گەنجانی وڵاتپارێز بەشداری کۆنفرانسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبن

2018-04-25 14:28:27



ڕۆژنیوز- سلێمانی

 

گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان، بەشداری کۆنفرانسی گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبن، کە لە ژێر دروشمی "کێشەی گەنجان لە  ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕێگاچارەی دیموکراتییانە"، بەڕێوەدەچێت.

 

بڕیارە لە ١٨-ئایار-٢٠١٨دا لە شاری سلێمانی بە بەشداری گەنجانی هەر چوارپارچەی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی، یەکەمین کۆنفرانسی کۆنفرانسی گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ژێر دروشمی "کێشەی گەنجان لە  ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕێگاچارەی دیموکراتییانە"، بەڕێوەبچێت.

 

قانع خەلیل، وتەبێژی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان باسی لە بەشداربوونی گەنجانی وڵاتپارێز کرد لەو کۆنفرانسەدا و بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند:کێشەی زۆر جدی بە سەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا تێپەڕدەبێت، بۆیە پێمانوایە ئەو کۆنفرانسە زۆر گرنگە.

 

باسی لە حسابی هەموو هێزە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان لە سەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد و ڕایگەیاند: هێرش، کۆمەڵکوژی و هەموو جۆرە بێڕەحمییەک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامدەدرێت، حکومەتە داگیرکەرەکان بە ئاشکرا و بە نهێنی دەسەڵاتیان بە سەر گەلانی ناوچەکەدا دەسەپێنن و بۆ ئەو مەبەستەش گەنجان یەکەم ئامانجیانە.

 

لە بەردەوامیدا ڕایگەیاند: ئەگەر لە عێراق، سوریا، باشور و ڕۆژئاوای کوردستان سیستمێکی دیموکرات پێش بکەوێت، وەڵامێکی توند دەبێت بۆ ئەو هەوڵە داگیرکارانانە، پێویستە گەنجان لە بەرامبەر کێشەکاندا ببنە هێزی چارەسەری.

 

لە کۆتاییشدا ڕایگەیاند: پێویستە گەنجانی سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە شێوەیەکی چالاک لەو کۆنفرانسەدا بەشداری بکەن.

 

 

ش.ف

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin