Smiley face
Smiley face
Smiley face

عەفرین، هێزە داگیرکارەکان ٥ هاوڵاتیان ڕفاند و ماڵەکانیان تاڵانکردن

2018-04-25 13:53:42



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

داگیرکارییەکانی حکومەتی تورک و چەتەکانی لە عەفرین بەردەوامن، لەو چوارچێوەیەدا چەتەکان پێنج هاوڵاتیان لە گوندەکانی دەوروبەری عەفرین ڕفاندووە و ماڵەکانیان تاڵانکردوون.

 

سەرچاوە خۆجێییەکان لە شێراوای عەفرینەوە ڕایانگەیاندووە، کە هێزەکانی سوپای تورک و چەتەکانیان بەردەوامن لە تاوانەکانیان لە دژی هاوڵاتیاندا.

 

بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە لە گوندی کیمارێی سەربە شێراوا دوو برا بە ناوەکانی ئەحمەد حەسەن و موراد حەسەن بەبێ تاوان ڕفێندراون و دڕندانە ئەشکەنجە دراون.

 

لە لایەکی دیکەوە لە گوندی گرزیلەی سەربە شێڕاوا هاوڵاتییەک بە ناوی محەمەد عەلۆ عومەری تەمەن ٤٥ ساڵ و ئیبراهیم وەلۆی تەمەن ٥٠ ساڵ ڕفێندراون، خانەوادەکانیان لە ماڵ دەرکراون و خانەوادەی چەتەکانی غوتەی ڕۆژهەڵات لە جیاتییان جێگرکراون.

 

سەرچاوەکان لە بلبلێشەوە ڕایانگەیاندووە، کە هاوڵاتییەک بەناوی محەمەد بریم لە گوندی قەرەگۆلەوە ڕفێندراوە و بێسەروشوێن کراوە، ڕاشگەیەندراوە، چەتەکان وتوویانە بە مەرجی دانی پارە ئازادی دەکەن.

 

هاوکات، حکومەتی تورک پارەی داوەتە چەتەکان بۆ ئەوەی خانووی هاوڵاتیانی عەفرین بکڕن و لە خاکی خۆیان دەریان بکەن، تا بەو شێوەیە دیموگرافیای عەفرین بگۆڕن.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin