Smiley face
Smiley face
Smiley face

کەجەکە یادی شەهیدانی قەرەچۆخ و عەفرینی کردەوە

2018-04-25 13:36:51



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

هاوسەرکایەتیی کۆنسەی بەڕێوبەریی کەجەکە ڕایگەیاند، کە شەهیدانی قەرەچۆخ و عەفرین ڕێگای گەیشتن بە کوردستانێکی ئازاد رووناک دەکەنەوە.

 

ئەمڕۆ هاوسەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕێوبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان- کەجەکە، لە یەکەمین ساڵیادیی هێرشی سوپای تورک بۆ سەر بڕیارگەی یەپەگە لە قەرەچۆخ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

کەجەکە ڕاگەیەندراوەکەی بەمشێوەیە دەستپێکردووە: هێرشەکانی سەر قەرەچۆخ، کەرکوک و عەفرین بۆ هەمووانی ئاشکرا کرد، کە گەلی کورد پێوویستە چ هەڵوێستێک لە بەرامبەر حکومەتی تورکدا پیشان بدات، بزوتنەوەی ئازادیخوازیی گەلی کورد لە دژی هێرشەکانی دەسەڵاتداریی ئاکەپە و مەهەپە تێدەکۆشێت و سەرئەنجام ئەو هێرشانە تێکدەشکێنێت و هەموو بەربەستەکان بۆ پێکهاتنی ژیانی ئازاد و دیموکرات لادەبات.

 

لە بەردەوامیدا کەجەکە یادی شەهیدانی هێڕشی قەرەچۆخی کردەوە و رایگەیاند: لە بۆردوومانی فرۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک بۆسەر بڕیارگەی یەپەگە لە قەرەچۆخ ١٨ شەڕڤان شەهیدبوون، هاوکات لە کاتی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکان بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شۆڕشگێڕی گەورە بەدران گوندیکرەمۆ و چوار هاوڵاتی تێکۆشەری دیکە شەهید بوون، ئێمە بە ڕێزەوە یادی ئەو شەهیدانە دەکەینەوە.

 

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: هێرشەکانی سەر قەرەچۆخ و سەر عەفرین هاوشێوەی یەکترن، حکومەتی تورک بەهۆی دژایەتیی لەگەڵ کورد و دیموکراسی هێرشی کردە سەر عەفرین، تورکیا نەک تەنیا لە باکوری کوردستان بەڵکو لە هەموو پارچەکانی کوردستان دژایەتیی گەلی کورد دەکات، بۆیەشە هێرشی کردە سەر قەرەچۆخ و سەرتاسەری خاکی باشوری کوردستانیش.

 

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەشدا هاتووە: شەهیدانی قەرەچۆخ و شەهیدانی بەرخۆدانی سەردەم ڕێگای گەیشتن بە دیموکراسی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕووناک دەکەنەوە، بە دڵنیاییەوە تۆڵەی ئەو شەهیدانە دەکەینەوە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin