Smiley face
Smiley face
Smiley face

نەوەی نوێ تاکە لیستی کوردیی پارێزگای سەلاحەدینە

2018-04-25 08:44:42



ڕۆژنیوز ـ بۆتان گەرمیانی

 

نەوەی نوێ، تاکە لیستی کوردیی پارێزگای سەلاحەدینە و حزبە کوردییەکانی دیکە یان بەشدارییان نەکردووە، یانیش جوونەتە ناو لیستە عەرەبییەکانەوە.

 

بڕیارە ١٢ی ئایاری ئەمساڵ، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت، بەپێی ڕێژەی دابەشکردنی کورسی بۆ پارێزگاکان، پارێزگای سەڵاحەدین ۱۲ کورسی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دیاریکراوە، کە ٩ کورسیی بنەڕەتییە و سێ کورسیش سیستمی کۆتایە.

 

۳٥۹ کاندید لە ٤۰ لیست و هاوپەیمانیی، ململانێ بۆ ئەو ۱۲ کورسییەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەن، لە کۆی ئەو لیستانەش تەنیا یەک ملیستی کوردیی هەیە، کە لیستی ژمارە ١٢٠ی نەوەی نوێ-یە و پێکهاتووە لە (تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، بەرەی دیموکراسیی گەل، جوڵانەوەی نەوەی نوێ).

 

پارتی دیموکراتی کوردستان-عێراق هیچ کاندیدێکی نییە، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە هاوپەیمانی (الفتح) بە یەک کاندید بەشدارە و لیستی نەوەی نوێ بەشێوەیەکی سەربەخۆ و بە دوو کاندید بەشدارە، لیستی گۆڕان و هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی دادپەروەیی و کۆمەڵ و یەکگرتووی ئیسلامیی تەنیا یەک کاندیدیان هەیە و چوونتە ناو لیستەکەی حەیدەر عەبادی (ئیئتیلاف النەسر)، واتا بە گشتی کورد چوار کانیدی لەو پارێزگایە هەیە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە، هەر سێ لایەنی کۆمەڵ، هاوپەیمانی بۆ دیموکراسیی و دادپەروەریی و بزوتنەوەی گۆران، هاوپەیمانێتییەکیان بۆ ناوچە دابڕێندراوەکان پێکهێنابوو بڕیاربوو لەژێر ناوی لیستی نیشتیمان بەشداریی هەڵبژاردن بکەن، بەڵام ئەو لیستە لە پارێزگای سەلاحەدین کاری پێنەکرا و بەهاوبەشیی لەگەڵ یەکگرتووەی ئیسلامی چوونە ناو لیستێکی عەرەبییەوە.

 

 

لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٤ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، کورد لە سەر ئاستی ئەو پارێزگایە، تەنها یەک کورسی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق-ی بەدەستهێنا.

 

له‌ دوای ڕووداوه‌کانی ١٦ی ئۆکتۆبه‌ره‌وه‌، زیاتر له‌ ٦٠هه‌زار کوردی دانیشتووی شارۆچکەی خورماتوو ئاواره‌ی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان بوون، دوای نزیکه‌ی ٤ مانگ له‌ ئاواره‌یی ٧٠% ئاواره‌کان گه‌ڕاونەتەوه‌ زێدی خۆیان، ٣٠%یان هێشتا له‌ ئاواره‌ییی‌دا ده‌ژین.

 

کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق، ٢٦٢ بنکه‌ی ده‌نگدانی بۆ ئاواره‌کانی دوای ساڵی ٢٠١٤ کردووەته‌وه‌، هەروەها بۆ ئاواره‌کانی داوی ١٦ی ئۆکتۆبه‌ر ٤٦ بنکه‌ی ده‌نگدانیا ئاماده‌کردووه‌، تەنها ئەو کەسانەش دەتوانن دەنگ بدەن، کە کارتی دەنگدانی پێشوویان هەبێت.

 

ش.ف

 

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin