Smiley face
Smiley face
Smiley face

له‌ هه‌ولێر بەرپرسێکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن کوژرا

2018-04-24 16:05:44



ڕۆژنیوز ـ بڕیار محه‌مه‌د


له‌ شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی کارگێڕیی له‌ کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی هه‌رێمی کوردستان به‌ ده‌ستڕێژی گولـله‌ کوژرا و پۆلیس-یش سه‌رقاڵی لێکۆڵینەوەیە له‌سه‌ر ڕووداوه‌که‌.


دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ له‌ شارى هه‌ولێر به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی کارگێڕیی له‌ کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی هه‌رێمی کوردستان به‌ ده‌ستڕێژى گوله‌ کوژرا.


هۆگر عه‌زیز وته‌بێژى پۆلیسى هه‌ولێر، هه‌واڵه‌که‌ی بۆ ڕۆژنیوز پشتڕاستکرده‌وه‌ و وتی: به‌داخه‌وه‌ که‌مێک پێش ئێستا هاوڵاتییه‌ک به‌ ده‌ستڕێژی گوللە کوژرا و هێزه‌کانی پۆلیسی هه‌ولێریش سه‌رقاڵی ده‌ستگیرکردنی تاوانباره‌که‌ن.


وته‌بێژى پۆلیسى هه‌ولێر ئه‌وه‌شى وت: له‌ داهاتوودا زانیاری زیاتر ده‌خه‌ینه‌ڕوو بۆ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن.

 

کوژراوه‌که‌ ناوی فارس محه‌مه‌ده‌ و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی کارگێڕییه‌ له‌ کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی هه‌رێمی کوردستان.

 

له‌ لایه‌کى تره‌وه‌ میدیاکانى یه‌کێتى بڵاویان کردوه‌ته‌وه‌، که‌ فارس محه‌مه‌د پێشمه‌رگه‌ی دێرینی یه‌کێتی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژارده‌نه‌کانی هه‌رێمه‌ له‌ پشکی یه‌کێتی.


له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ وته‌بێژی یه‌کێتی به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاندوه‌: جێگه‌ی سه‌رنجه‌ له‌ناو دڵی هه‌رێمی کوردستان و له‌ هه‌ولێری پایته‌خت پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێرینی یه‌کێتی شه‌هید ده‌کرێت.


باسى ئه‌وه‌شى کردوه‌: ئێمه‌ پێش لێکۆڵینه‌وه‌کان ناکه‌وین و چاوه‌ڕاوانی لێکۆڵینه‌وه‌کان له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه‌ ده‌که‌ین و داوا له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی هه‌ولێر ده‌که‌ین که‌ به‌زووترین کات تاوانباران بدۆزنه‌وه‌ و ڕووبه‌ڕووی یاسایان بکه‌نه‌وه‌.


وته‌بێژی یه‌کێتی ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو: من له‌ نزیکه‌وه‌ فارس محه‌مه‌د که‌ ناسراوه‌ به‌ فارسی جوتیاران، ده‌ناسم و بڕوام نیه‌ هیچ دوژمانیه‌تییه‌کی هه‌بووبێت، چونکه‌ تا بڵێی که‌سێکی گونجاو بووه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدا.

 

به‌پێی ئامارێک که‌ ڕۆژنیوز لای خۆی کۆی کردووه‌ته‌وه‌، له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ تا ئێستا له‌ باشوری کوردستان ١١٧ هاوڵاتی خۆیان کوشتووه‌ یان کوژراون.

 


ک.ک



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin