Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئاگر لە یانەیەکی شەوانە کەوتەوە و ١٨ کەس گیانیان لەدەستدا

2018-04-24 15:38:58



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

ئاگر لە یانەیەکی شەوانە لە شاری کینگیوانی باشوری چین کەوتەوە و لە ئەنجامیدا ١٨ کەس گیانیان لەدەستدا و پێنجی دیکەش برینداربوون.

 

ئاگرەکە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە نهۆمی سێیەمی بیناکەدا دەستیپێکرد و زۆر خێڕا هەموو بیناکەی گرتەوە.

 

پۆلیسی چین پیاوێکی تەمەن ٣٢ ساڵ بەناوی لیۆ چوونلو-ی وەک بەرپرسی ئاگرکەوتنەوەکە دەستگیرکردووە و ڕایگەیاندووە، کە بە ئەنقەست ئاگری لە یانەکە بەرداوە و دەرگای چوونەوەدەرەوەی یانەکەشی داخستووە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin