Smiley face
Smiley face
Smiley face

شەش سەربازی تورک کوژران

2018-04-24 14:11:22



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

لە ئەنجامی چالاکییەکانی گەریلاکانی هەپەگە لە جولەمێرگ و لێلکان، شەش سەربازی سوپای تورک کوژران.

 

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لە سەر ماڵپەڕیی فەرمییدا سەبارەت بە چالاکیی گەریلاکان لە جولەمێرگ و لێلکان ڕاگەیەندراوی بڵاوکردەوە.

 

هەپەگە رایگەیاند: دوێنێ کاتژمێر ٠١:٠٠ی نیوەڕۆ، لە دژی یەکینەیەکی سوپای تورک لە دەوروبەری چەلێی سەربە جولەمێرگ چالاکییەک ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا زیاتر لە سێ سەربازی سوپای تورک کوژران و چواری دیکەش برینداربوون.

 

لە بەردەوامیدا هەپەگە ڕایگەیاند: ئێوارەی ٢٢ی نیسان گەریلاکانمان لە دژی یەکینەیەکی سوپای تورک کە لە سەر گردی لێلکان لە سەر سنوورەکانی باشوری کوردستان جێگربوبوون چالاکییەکیان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا دوو سەرباز کوژران و دووانی دیکە بریندارون.

 

لە کۆتاییدا ڕاگەیەندراوە، کە دوێنێ کاتژمێر ١١:٠٠ی نیوەڕۆ لە سەر گردی عەلی درێژ هەر لەو ناوچەیەدا، چالاکییەکی بە قەناس لە دژی هێزەکانی سوپای تورک ئەنجامدرا، لەو چالاکییەشدا سەربازێکی دوژمن کوژرا".

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin