Smiley face
Smiley face
Smiley face

بوڵدان نامەیەکی بۆ ئەو ژنە نارد کە لەگەڵ کۆرپەکەی ڕەوانەی زیندان کرا

2018-04-24 13:29:28



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی هەدەپە، نامەیەکی نارد بۆ مامۆستا ئایشە، کە لەگەڵ منداڵە تەمەن شەش مانگانەکەی ڕەوانەی زیندان کراوە.

 

ئەمڕۆ، پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی گشتیی پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە، نامەیەکەی بۆ مامۆستا ئایشە نارد و بە "مامۆستا و خۆشکی خۆشەویستم" ناوی برد.

 

لە نامەکەدا، پەوین بوڵدان نووسیوویەتی: دوو ساڵ بە سەر ئەو بەرنامەیەدا تێدەپەڕێت، کە تۆ تێیدا وتت، با منداڵان نەکوژرێن و دایکان نەگیرێن، هەر لە سەر ئەو بەرنامەیە ئەمڕۆ تۆیان سزاداوە، دەیانەوێت لە ڕێگای تۆوە هەموو ئەو کەسانە بتۆقێنن، کە هەوڵ بۆ پاراستنی مافی منداڵان و مرۆڤ دەدەن، دەیانەوێت لە ڕێگای تۆوە هاواری ئەو ئازارانەی بە سەر مرۆڤیان هێناوە کپ بکەن.

 

ئەوەشی نووسیوە: لە هیچ ئایین و وڵاتێکدا پاراستنی مافی مرۆڤ وەک تاوان لەقەڵەم نادرێت، کەس ناتوانێت ئەو بێ یاساییەی لە دژی تۆ و منداڵەکەتدا ئەنجام دەدرێت قبوڵ بکات.

 

لە کۆتایی نامەکەشدا، هاوسرۆکی گشتیی هەدەپە نووسیوویەتی: چاوی تۆ و دەران ماچ دەکەم و بەڵێنتان دەدەمێ، کە لە وڵاتێکی ئازاد-دا بژین، کە تێیدا شوێنی منداڵەکان لە زینداندا نەبێت.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin