Smiley face
Smiley face
Smiley face

جووتیارێک لەکاتی کێڵانی زەویدا گیانی لەدەستدا

2018-04-24 12:53:06



ڕۆژنیوز – ئاشتی ئەحمەد

 

بەهۆی وەرگەڕانی تەراكتۆرێکەوە لە گوندێکی سنووری شارۆچکەی چەمچەماڵ، شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا، کە پیشەی جووتیار بووە.

 

بەیانی ئەمڕۆ، لە گوندی گورگەی شامار-ی سەر بە شارۆچكەی چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی، تەراکتۆرێک لەکاتی زەوی کێڵاندا وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا.

 

ئەیوب حەمە، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ، بۆ ڕۆژنیوز وتی:"هاوڵاتییەكە ناوی ڕەسوڵ حەسەن سلێمان بووە و تەمەنی ٤٢ ساڵ بووە و پیشەی جووتیار بووە.

 

 

ئەوەشی خستەڕوو، کە تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادوەریی سلێمانی كراوە.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin