Smiley face
Smiley face
Smiley face

یەكەم ڕاپۆرتی تایبەت بە پێشێلكارییەكانی بانگەشەی هەڵبژاردن بڵاوكرایەوە

2018-04-24 10:54:52



ڕۆژنیوز - بڕیار محەمەد

 

تۆری خەڵك بۆ ماف و ئازادییەكان، یەكەم ڕاپۆرتی خۆی تایبەت بەپێشێلكاریەكانی هەفتەی یەكەمی دەسپێكی بانگەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوكردەوە، كە تێیدا پێشێلكارییەکانی كاندید و قەوارە و لیستەكان تۆمارکراوە.

 

ئەمڕۆ، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا لە هۆڵی فەرمانگەی ڕێكخراوە ناحكومییەكان لە شاری هەولێر، سۆران جەلال، بەرپرسی هۆبەی یاسایی تۆڕی خەڵک بۆ ماف و ئازادییەکان، یەكەم ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکەیانی تایبەت بە پێشێلكارییەكانی هەفتەی یەكەمی دەسپێكی بانگەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوكردەوە.

 

ڕاپۆرتەکەی تۆڕی خەڵک، لە ڕێگای پێنج تیمەوە لەهەر یەكە لە شارەكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك و هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین، کە ڕۆژانە چاودێری پرۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردنەكانیان كردووە، ئامادەکراوە.

 

بەپێی ڕاپۆرتەکەی تۆڕی خەڵکدا هاتووە: چەندین پێشێلکاریی لەلایەن كاندیدەكانەوە تۆماركراوە، كە بەرامبەر یەكتر پێشێلكارییان ئەنجامداوە، پێشێلکارییەکانیش بریتین لە دڕاندنی پۆستەری كاندیدەكان، كە لەسەرجەم شارەكان تۆماركراوە و ڕەشكردن و شێواندنی وێنەی بەشێك لە كاندیدەكان بە بۆیاغ و هەڕەشەكردن لە چەند كاندیدێك لە ڕێگای مۆبایلەوە، بەهۆی ئەوەشی کە بەپێی یاسا كاندیدەكان خۆیان بەرپرسن، ئێمە مەبەستمان نەبووە لەم قۆناغەدا ناو و لیستی ئەو كاندیدە بهێنین، كە پێشێلكاریان بەرامبەر یەكتر كردووە.

 

 

بەشێک لە پێشێلکارییەکانییەکانی دیکەش بەمجۆرە لە ڕاپۆرتەکەیا خراوەتەڕوو: هەڵواسینی پۆستەر و فلێكس لەسەر تابلۆ و نیشانەكانی ئاگاداركردنەوەی شەقام لە شار و ناونیشانەكان، هەروەها دانانی پۆستەر و فلێكس لەسەر شۆستەی هاتووچۆی هاوڵاتیان و هەڵواسینیان بە دار و درەخت لە شەقامە گشتییەكان، كە كاریگەریی لەسەر ژینگە و دارەكان دەبێت، لە هەمان كاتدا پێچەوانەی یاسا و ناشارستانییە، یاخود هەڵواسینی پۆستەر لەسەر پۆستەری كاندیدی دیکە، یان بەكارهێانی شوێنە گشتییەكان بۆ بانگەشە.

 

هەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەدا، مازن عەبدولقادر، سەرۆكی ئۆفیسی هەرێمی كوردستانی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق، وتی: ئێمە وەك كۆمسیۆن سیستمێكی تایبەتیمان بە هەڵبژاردن بڵاوكردووەتەوە، هەروەها دەستەی ژینگە و وەزارەتی شارەوانی ڕێنمایی تایبەت بە هەڵمەتی هەڵبژاردنیان بڵاوكردووەتەوە.

 

 

وتیشی: تا ئێستا هەڵمەتی هەڵبژاردن لە کەشێکی ئاسایی بەڕێوەدەچێت، سەرپێچیش كە هەیە بەدواداچوون كراوە بەڵام بەشێوەیەك نییە كە چاوەڕواننەكراو بێت.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin