Smiley face
Smiley face
Smiley face

گه‌نجانى کورد له‌ سوپاى تورکیا ده‌کوژرێن

2018-04-23 15:27:37



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


مه‌زڵوم ئۆزڵو گه‌نجێکى کوردى ناو سوپاى تورکیا بوو، دواى کوژرانى، ده‌وڵه‌تى ده‌ڵێت خۆى کوشتووه‌ و بنه‌ماڵه‌که‌شى ده‌ڵێن، کوڕه‌که‌یان کوژراوه‌.


چه‌ند ڕۆژێکه‌ مه‌زڵوم ئۆزڵو گه‌نجێکى خه‌ڵکى جوله‌مێرگه‌، کوژراوه‌، ئه‌گه‌رچى ده‌وڵه‌تى تورک ده‌ڵێن، مه‌زڵوم خۆى کوشتووه‌، به‌ڵام بنه‌ماڵه‌که‌ى به‌ ته‌واوى ئه‌وه‌ ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه‌.


ڕووداوه‌کانى کوژرانى گه‌نجانى کورد له‌ناو سوپاى تورکیادا تازه‌ نییه‌ و ده‌یان ڕووداوى کوشتنى ئه‌و گه‌نجانه‌ هه‌یه‌ که‌ خاوه‌نى هه‌ڵوێستن، به‌ڵام دواتر سوپا ده‌ڵێت، ئه‌وان خۆیان کوشتووه‌.


مه‌زڵوم ته‌مه‌نى 24 ساڵه‌ و خه‌ڵکى جوله‌مێرگه‌، ده‌وڵه‌ت بانگه‌شه‌ ده‌کات که‌ مه‌زڵوم له‌ وان له‌ کاتى ده‌وامدا خۆى کوشتووه‌، به‌ڵام بنه‌ماڵه‌ى مه‌زڵوم که‌ بنه‌ماڵه‌کى وڵاتپارێزن، ئه‌وه‌ ڕه‌تده‌که‌نه‌وه‌.


ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ باسى ئه‌وه‌یان کردوه‌، که‌سێکى ئه‌وان له‌ به‌رخۆدانى عه‌فرین شه‌هید بووه‌ و کوڕه‌که‌شیان له‌ کاتى مناقه‌شه‌کردن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کوژراوه‌.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin