Smiley face
Smiley face
Smiley face

مه‌خمور، یادى پێنج شه‌هیدی ئازادیی کرایه‌وه‌

2018-04-23 13:47:40



ڕۆژنیوز - مه‌خمور


له‌ کامپى په‌نابه‌رانى شه‌هید ڕۆسته‌م جودى له‌ مه‌خمور، به‌ مه‌راسیمێک یادى پێنج شه‌هیدى ئازادیی کرایه‌وه‌.


ئه‌مڕۆ به‌ مه‌راسیمێکی جه‌ماوه‌ریی له‌ ناوه‌ندى بنه‌ماڵه‌ى شه‌هیدان له‌ کامپی په‌نابه‌رانی شه‌هید ڕۆسته‌م جودى له‌ مه‌خمور، یادى پێنج شه‌هیدى تێکۆشانى ئازادیی کرایه‌وه‌، که‌ له‌ سنورى زاپ شه‌هید بووبوون.


سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌که‌ به‌ خوله‌کێک ڕێزگرتن له‌ گیانبه‌ختکردوانی ڕێگه‌ی ڕزگاری ده‌ستێپێکرد و دواتر سینه‌فزیۆنێک له‌سه‌ر ژیان و تێکۆشانی هه‌ر پێنجى شه‌هیدى ناوچه‌ى سێگرێ له‌ سنورى زاپ له‌ چیاکانى کوردستان پێشکه‌شکرا.


مه‌راسیمه‌که‌ به‌ وتنه‌وه‌ی دروشمه‌ه‌کانی "شه‌هید نامرن، بژی سه‌رۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.


له‌ ڕۆژى ٢٢ی نیسانی ٢٠١٧ له‌ سێگرێ سه‌ر به‌ هه‌رێمی زاپ، له‌ ئه‌نجامی هێرشێکی ئاسمانیدا، فه‌رماندار به‌دران گوندیکه‌ره‌مۆ و چوار گه‌ریلاى دیکه‌ به‌ ناوه‌کانى محه‌مه‌د تانت، عوسمان ئاره‌زووئیلهان، عه‌بدولکه‌ریم ئیزه‌ر و زه‌کی ئاتاک شه‌هید بوون.

 


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin