Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئێزدییەکانی ناو کامپەکان ناتوانن دەنگ بە نوێنەری خۆیان بدەن

2018-04-23 12:45:12



ڕۆژنیوز- ئیبراهیم ئێزیدی

 

بە نزیکبوونەوەی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پێشەلکارییەکانیش لە سەر ئێزدییەکان دەستیپێکردووە و لە ناو کامپەکانی باشوری کوردستاندا گوشاری زۆریان لە سەرە و ناتوانن دەنگ بە نوێنەری ڕاستەقینەی خۆیان بدەن.

 

بڕیارە لە ١٢ی ئایاری ئەمساڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی ونێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت، پارتی ئازادیی و دیموکراسیی ئێزدی(پادێ)، بە لیستی ژمارە ١٦٩ و بە دوو کاندید بەشداریی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات و نوێنەری ئێزدییەکانی پارێزگای موسڵ-ە.

 

سەبارەت بەو هاوڵاتیانەی لە دەرەوەی شەنگال-ن و لە کامپەکاندا نیشەتجێن، شکور ملحم، بەڕێوبەری ناوچەی تل ئەزێر بە ڕۆژنیوزی وت: ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانمان لە ناو کامپدا دەژین، لەبەر گوشاری سیاسیی و بڕیاری حکومەتی باشور و ئاسایش  ناتوانن دەنگ بە ئیرادەی خۆیان بدەن.

 

ملحم، وتیشی: هەندێک پارت لەسەر ناوی ئێزدی بەشداری ئەم هەڵبژاردنە بوون، کە کاریگەرییان لەسەر دەنگی ئێزدیەیکان هەیە، لە کاتێکدا ئێمە ویستمان هەموومان پێکەوە بەشداری هەڵبژاردن ببین بەڵام بە داخەوە قبوڵیان نەکرد.

 

ڕاشیگەیاند: بە دەیان ئێزدی لەناو لیستی عەرەب و کوردییدا بوونەتە کاندید، کە دڵنیام لەوەی کە کەس ناتوانێ لەناو پارتە جیاوازەکاندا داکۆکی و خزمەت بە مافی ئێزدی بکات.

 

لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ بەهۆی هێرشەی چەتەکانی داعشەوە بۆسەر شەنگال، بە هەزاران ئێزدی کۆمەڵکوژکراون و بە هەزاران ژن و منداڵیان بەدیل گیران و زۆرینەشیان ئاوارەی ناوچەکانی باشوری کوردستان بوون و لە کامپەکاندا نیشتەجێ کران.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin