Smiley face
Smiley face
Smiley face

٣ سەربازی تورک لە سیدەکان کوژران

2018-04-22 18:58:18



فۆتۆ: یەکێک لە بنکە سەربازییەکانی سوپای تورک لە سنووری سیدەکان، ئەرشیف

 

ڕۆژنیوز – سیدەکان

 

بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە دەوروبەری گردی لێلکان لە سنووری ناوچەی سیدەکان، ٣ سەربازی سوپای تورک کوژران.

 

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە سەرچاوە هەرێمییەکانەوە وەرگیراوە، کاتژمێر ١٢:٣٠ خولەکی نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە دەوروبەری گردی لێلکان لە سنووری ناوچەی سیدەکان، کە سوپای تورکی لێ جێگیربووە، تەقینەوەیەک ڕوویداوە.

 

سەرچاوەکە ڕوونیکردەوە، کە تەقینەوەکە لەکاتێکدابووە، کە ئەو سەربازانەی سوپای تورک، کە لەسەر گردی لێلکان جێگیربوون، ویستوویانە دابەزنە دەوروبەری گردەکە.

 

بەهۆی تەقینەوەکەشەوە، ٣ سەربازی سوپای تورک کوژراون.

 

ئەو سەرچاوەیە، ئەوەشی خستەڕوو، کە جاشەکانی تورک لە گوندی گەردی، تەرمی هەرسێ سەربازەکەی سوپای تورکیان لە ناوچەکە دەرکردووە.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin