Smiley face
Smiley face
Smiley face

لەیادی ڕۆژنامەگەریی کوردییدا خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە پەیامنێرانی ڕۆژنیوز

2018-04-22 17:30:46



ڕۆژنیوز- سلێمانی

 

بەبۆنەی یادی ١٢٠ ساڵەی ڕۆژنامەگەریی كوردییەوە، ژمارەیەک پەیامنێری ڕۆژنیوز خەڵاتی ڕێزلێنانیان پێبەخشرا.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، ئەنجومەنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، بە هاوکاری دەزگای ئایدیا بۆ فکر و لێکۆڵینەوە، تۆڕی دیالۆگ و ئەکادیمیای میدیا و زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، لە ئەمنەسوورەکەی شاری سلێمانی، مەراسیمێکیان بەبۆنەی یادی ١٢٠ ساڵەی ڕۆژنامەگەریی کوردیی ئەنجامدا.

 

 

لە مەراسیمەکەدا، هەریەکە لە ڕێزان محەمەد، دانا عومەر و جیھاد ھەورامی، پەیامنێرانی ئاژانسەکەمان (ڕۆژنیوز) خەڵاتی ڕێزلێنانیان پێبەخشرا.

 

هەر ئەمڕۆ، ڕێکخراوی ماڵی خەونەکان لە شارۆچکەی سەیدسادق-ی سەر بە شاری سلێمانی، خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە هاوکار مستەفا، پەیامنێری ڕۆژنیوز لە سەیدسادق.

 

ئەمڕۆ، ٢٢ی نیسان، ١٢٠ ساڵ تێپەڕبوو بەسەر دەرچوونی یەکەمین ڕۆژنامەی کوردیی، ئەم ڕۆژەش لە هەموو ساڵێکدا بە ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردیی دیاریکراوە.

 

ئاژانسی هەواڵی ڕۆژنیوز، لە ١ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٤ بەدروشمی "خستنەڕووی ڕاستییەکان ئەرکی ئێمەیە" وەشانی دەستپێکردووە، بە هەرسێ زمانی کوردی (سۆرانی، کرمانجی)، عەرەبی و تورکی، ڕووماڵی ڕووداو و بابەتەکانی کوردستان و ناوچەکە و جیهان دەکات.

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin