Smiley face
Smiley face
Smiley face

ڕۆژنامەنووسان و کۆمسیۆن گفتوگۆیان لەسەر ڕووماڵی هەڵبژاردنەکان کرد

2018-04-22 16:08:46



ڕۆژنیوز - بڕیار محەمەد

 

لە گفتوگۆیەکی کراوەدا، ژمارەیەک لە ڕۆژنامەنووسان و لقی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، تاوتوێی چۆنییەتی ڕووماڵكردنی پرۆسەی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان کرد.

 

ئەمڕۆ، لە هۆتێل چوارچرا-ی شاری هەولێر، ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادیی، گفتوگۆیەكی كراوەی بۆ ژمارەیەك ڕۆژنامەنووس لەگەڵ لقی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەنجامدا.

 

هیوا عومەر، جێگری بەڕێوبەری ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادیی، بۆ ڕۆژنیوز وتی: دەمانەوێت لە ڕێگای ئەم گفتوگۆیەوە، پەیوەندییەكی باش لەنێوان ڕۆژنامەنوووسان و كۆمسیۆن دروستبكەین، بۆ ئەوەی ئەو ئاستەنگییانەی لە هەڵبژاردنەكانی ڕابردوودا ڕووبەڕووی ڕۆژنامەنووسان بوونەتەوە، لەم هەڵبژاردنە دووبارە نەبێتەوە.

 

 

وتیشی: هەوڵەكانمان چڕتر دەكەینەوە بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنی ئەمجارە سنوور و بنكەی تایبەت بۆ ڕووماڵی ڕۆژنامەنووسان دیارینەكرێت و ڕۆژنامەنووس ئازادبێت، كە هەر بنكەیە مەبەستی بێت ڕووماڵی میدیایی تێدا بكات.

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin