Smiley face
Smiley face
Smiley face

سەربازێکی سوپای تورک لە هەرێمی کوردستان کوژرا

2018-04-22 14:57:36



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

لە ئەنجامی چالاکییەکی گەریلاکانی هەپەگە لە گردی لێلکان کە دەکەوێتە سەر سنوورەکانی باشوری کوردستان، سەربازێکی سوپای تورک کوژرا.

 

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لە سەر ماڵپەڕی فەرمییدا ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە چالاکییەکی گەریلاکان لە گردی لێلکان بڵاوکردەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:"دوێنێ کاتژمێر ٠٦:٣٠ خولەکی ئێوارە، گەریلاکانمان لە گردی لێلکان، کە دەکەوێتە سەر سنوورەکانی باشوری کوردستان، چالاکییەکیان لە دژی سەربازەکانی سوپای تورک ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا گورز لە پێگەکانی سوپای تورک درا و سەربازێکی دوژمنیش کوژرا".

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin