Smiley face
Smiley face
Smiley face

تاوانەکانی چەتەکانی حکومەتی تورک لە عەفرین توندوتیژتردەبن

2018-04-22 14:13:47



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

سوپای تورک و چەتەکانی لە عەفرین گەنجانی کورد بەدیل دەگرن و ئەشکەنجەیان دەدەن بۆ ئەوەی بیانکەنە ئەندامی چەتەکان، هەروەها هاوڵاتیانی مەدەنی دەڕفێنن و دوو زیندانیشیان کردووەتەوە.

 

ڕۆژ لە دوای ڕۆژ توندوتیژی و تاوانەکانی سوپای تورک و چەتەکانی لە دژی هاوڵاتیانی عەفرین زیاتردەکەن و کۆمەڵگای نێوودەوڵەتیش لە ئاستی ئەو پێشێلکارییانەدا بێدەنگە.

 

سەرچاوە خۆجێییەکان لە جندرێسی سەربە عەفرینەوە ڕایانگەیاندووە، کە چەتەکانی سەربە سوپای تورک ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتییان لە بنەماڵەی "ج.ج" ڕفاندووە و هێشتا هیچ زانیارییەک لە بارەی چارەنوسیان لە دەستدا نییە.

 

هەروەها ڕاگەیەندرا، کە لە گوندی کۆرانی سەربە جندرێس زیندانیان کردووەتەوە و لەو زیندانەدا هاوڵاتیانی مەدەنی ئەشکەنجە دەدەن، لەلایەکی دیکەوە هاوڵاتیانی ئێزدی دەگرن و ناچاریان دەکەن ببنە موسڵمان.

 

سەرچاوەیەکی دیکە ڕایگەیاندوە، چەتەکانی سەربە تورکیا گەنجانی کورد دەڕفێنن و بە زۆری ئەشکەنجە ناچاریان دەکەن ببنە ئەندامی چەتەکان، بۆ ئەوەی بیانخەڵەتێنن پێیان دەڵێن، هەر کەسەو ٢٠٠ دۆلارتان دەدەینێ.

 

سەرچاوەیەکیش لە ڕاجۆوە ڕایگەیاندووە، کە لە گوندی حەسەن کەڵکاویی هاوڵاتییەک بە ناوی "ئە.ئە" یان لە بەر چاوی خانەوادەکەی ئەشکەنجە داوە و پاشان بردوویانە بۆ شوێنێکی نادیار و هێشتا هیچ زانیارییەک لە بارەی چارەنووسییەوە ڕانەگەیەندراوە.

 

لە گوندی مەیدان ئەکبەسی سەربە ڕاجۆش هاوڵاتییەک بە ناوی "ف.ک"-یان بە بەهانەی تەلەفۆن گرتووە و پاش ئەشکەنجەیەکی زۆر و سێ ڕۆژ زیندان ئازادیان کردووە.

 

لەلایەکی دیکەوە ڕاگەیەندراوە، کە لە گوندی چەکمەکی سەربە ڕاجۆ زیندانێکی گەورەیان کردووەتەوە.

 

لە گوندی بەراڤای سەربە ڕاجۆش ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان بە زۆرەملی لە ماڵەکانیان دەرکراون و لە جیاتی ئەوان خانەوادەی چەتەکان جێگرکراون.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin