Smiley face
Smiley face
Smiley face

٦٥٪ ی دەنگدەرانی هەرێم کارتی دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە

2018-04-22 13:36:00



ڕۆژنیوز - بڕیار محەمەد

 

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق ڕایدەگەیەنێت: لە پارێزگای هەولێر ٦٥% و لە سلێمانی ٦٧% و لە دهۆک ٦٣%  دەنگدەر کارتی دەنگدانیان وەرگرتوەتەوە، کە بەگشتیی دەکاتە ٦٥%.

 

ئەمڕۆ، لە هۆڵی هوتێل چوارچرای شاری هەولێر، عەلی قادر، بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردانەکانی عێراق لەگەڵ نوێنەری دەزگا رۆژنامەوانیەکانی لەسەر ئاستی هەرێم کۆبوەوە سەبارەت بە ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردن و وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان و ئاسانکاریی بۆ ڕوماڵی ڕۆژنامەنووسان لە ڕۆژی دەنگدان.

 

دواتر، عەلی قادر، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا ڕایگەیاند: چەند بنکەیەک دیاریی دەکرێت بۆ ڕووماڵی ڕۆژنامەنووسان تا بتوانن وێنە بگرن، سەرجەم بنەکەکانی دیکەش رۆژنامەنووسان بە بێ کامێرا دەتوانن سەردانی بکەن، هەر رۆژنامەنوسێکی ناوخۆیی و جیهانی دەتوانێت روماڵی هەڵبژاردن بکات بە مەرجی ئەوەی ناسنامەی تایبەتی کۆمسیۆنی بۆ بکرێت.

 

سەبارەت بە وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان، ناوبراو ڕوونیکردەوە، کە لە پارێزگای هەولێر ٦٥% و لە سلێمانی ٦٧% و لە دهۆکیش ٦٣% کەس کارتی دەنگدانی وەرگرتوەتەوە.

 

باسی لەوەشکرد، کە رێژەی وەرگرتنی کارتی دەنگدان باشە و تاوەکو ٩ی ئایار کارتی دەنگدان دابەشدەکرێت.

 

لەبارەی ئەو هاوڵاتیانەی، کە لە شوێنی خۆیان نیشتەجێ نین، وتی: ئەو هاوڵاتیانەی لە پارێزگای خۆیان نیشتەجێی نین پێویستە لە پارێزگای خۆیان کارتی دەنگدان وەربگرنەوە و لەو پارێزگایەی نیشتەجێن دەنگ بدەن.

 

سەبارەت بە ساختەکاریی لە هەڵبژاردن، وتی: هاوڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە هیچ حزبێک ناتوانێت تەزویر بکات و هەر سندوقێکی دەنگدان تەزویری تێدا بکرێت بەهۆی پێشکەوتی ئەو ئامێرانەی بەکاردەهێنرێت ڕەتدەکرێتەوە.

 

لە کۆتاییشدا ڕایگەیاند: کارتەکانی دەنگدانی تایبەت هەڵوەشاوەتەوە هیچ بایەخی نییە  و کارتی کاتیی دراوەتە ئەو کەسانەی دەنگی تایبەت دەدەن.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin