Smiley face
Smiley face
Smiley face

ناڕەزایی هاوڵاتیان زیاتر دەبێت

2018-04-22 12:53:01



رۆژنیوز – بێریتان زاگرۆس

 

ناڕەزاییەکان لەبەرامبەر داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و بێ هەڵوێستیی حکومەتی هەرێم تادێت زیاتر دەبێت.

 

دوێنێ سەدان هاوڵاتی لەشار و شارۆچکەکانی سلێمانی، هەولێر، ڕانیە، قەڵادزێ، شارەزوور، کەرکوک، کەلار و قەندیلەوە بەرەو سیدەکان بەڕێکەوتن، لە گوندی باڵەیانی سەربە شارۆچکەی قەسرێ چۆمان گەیشتنە یەکدی و کاروانێکی هاوبەشیان پێکهێنا بە مەبەستی شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشوری کوردستان، بەڵام  لە خاڵی پشکنینی قەسرێ لەلایەن ئاسایشی پارتییەوە ڕێگرییان لێکراو بەتەقەکردن ناچاری گەڕانەوەیان کردن.

 

فاتمە حەمەدئەمین، یەکێک لەو هاوڵاتیانەیە و بە ڕۆژنیوزی وت: دەوڵەتی تورک ماڵ و منداڵ و خەڵکی هەژار تۆپباران دەکات و دەست لە کەس ناپارێزێت، ئێمە بە هەموو شێوەیەک دژی ئەو هێرشانەین.

 

 

ئازاد نەسرەدین، هاوڵاتییەکی دیکەیە و بە ڕۆژنیوزی وت:"پارتی ئەو ناوچانەی چۆڵکردووە بۆ سەربازانی دەوڵەتی تورک، ئیدانەی ئەو داگیرکارییەی دەوڵەتی تورک  و بێدەنگیی حکومەتی هەرێم دەکەین".

 

 

ئازاد، ئاماژەی بە بانگەشەی هەڵبژرادنی حزبەکان کرد و وتی: ئێستا ڕیکلامی هەڵبژاردنە، ئەگەر کوردستان داگیربکرێت حزبەکان لەکوێ هەڵبژاردن دەکەن و لەکوێ دەژین؟.

 

ئەو هاوڵاتییە، وتیشی:"بە پارتی و تورکیا دەڵێین داگیرکاریی و سنووربەزاندن بەسە، بانگەوازییش لەگەل دەکەین، کە ئیرتر بێدەنگ نەبن، خاک شەرەف و ئەخلاقە بۆ گەل، با هەموو توانای خۆمان بخەینەگەڕ بۆ بەرگرییلێکردنی".

 

 

ش.ف

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin