Smiley face
Smiley face
Smiley face

٣٠ تابلۆی منداڵانی ئەنفالکراو نمایشکران.. بەوێنە

2018-04-22 12:55:58



ڕۆژنیوز - هاوڕێ کرێکار

 

بەبۆنەی ٣٠ ساڵەی تاوانی ئەنفال، پێشانگایەکی دۆکیۆمێنتاری تایبەت بە ٣٠ منداڵی ئەنفالکراوی سنوری گەرمیان کرایەوە.

 

بەیانی ئەمڕۆ، لە کتێبخانەی گشتی شارەدێی سەرقەڵای سەر بە شارۆچکەی کفری لە ئیدارەی گەرمیان، پێشانگایەکی دۆکیۆمێنتاری لەلایەن سمکۆ سابیر چالاکوانی بواری جینۆساید و ئەنفال  تایبەت بە ٣٠ منداڵی ئەنفالکراو کرایەوە.

 

سەرجەم وێنە نمایشکراوەکانی ناو ئەم پێشانگایە لە پرۆسەی بەدناوی ئەنفالدا زیندە بەچاڵکراون.

 

ئەم پێشانگا دۆکیۆمێنتارییە، یەکەم جارە کاری لەسەر دەکرێت و ئامانجی سەرەکی ئەو چالاکوانە لەم کارە  گەیاندنی پەیامێکە، کە ئەویش ئەوەیە کە سەرانی بەعسی ڕووخاو منداڵانیشی هاوشێوەی چینەکانی تر زیندە بەچاڵکردووە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin