Smiley face
Smiley face
Smiley face

ڕێبوار تەها: پیلانگێڕییەکی گەوەرە لەسەر کەرکوک هەیە

2018-04-22 11:53:19



ڕۆژنیوز- کەرکوک

 

ڕێبوار تەها، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایدەگەینێت: پلانگێڕییەکی گەورە بۆ تێکدانی پێکەوەژیانی نەتەوەکانی کەرکوک هەیە.

 

کاتژمێر ۱۱ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە نووسینگەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کەرکوک، ڕێبوار تەها، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەربارەی دۆخی کەرکوک، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیی ئەنجامدا.

 

لە کۆنگرەکەدا، ڕێبوار تەها وتی:"لایەنی عەرەبیی و تورکمانیی لە شاری کەرکوک بەشێوەیەکی دووژمانە هێرش دەکەنە سەر نەتەوەکەمان نو دەیانەوێت ئیرادەی خۆیان بەسەر کوردادا زاڵ بکەن، ئەم هێرشانە لە چوارچێوەی پلانگێڕییەکە، کە وڵاتانی دەوربەر هاوکارییان دەکەن".

 

ئاماژەی بەوەشکرد:"بەشێک لەو ئەندامانەی تورکمان و عەرەب خۆیان کاندید کردووە بۆ پەرلەمان، خەریکە نەتەوەکەمان دەسڕنەوە، جا ئەو ئەندامانە پچنە پەرلەمان، هەڵمەتی سڕینەوەی یەکجاریی کورد لە کەرکوک دەسپێدەکان، بۆیە ئێمە داوا لە کۆمسێۆن و حکومەتی عێراق دەکەین، لێپرسینەوە لەو لایەنانە بکەن، کە دەیانەوێت پێکەوەژیانی نێوان پیکهاتەکان تێکبدەن".

 

ڕێبوار تەها، وتیشی:"دەزانم کەرکوکییەکان توڕەن لە حزبە کوردییەکان، بەڵام تکاتان لێ دەکەین بە دەنگدانتان ڕووبەڕووی هێرشی سەر سڕینەوەی نەتەوەکەمان بن، گرنگ ئەوەیە دەنگ بە کورد بدرێت لە هەر لایەنێک بێت".

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin