Smiley face
Smiley face
Smiley face

هەزاران چەتەی تورکیا بە خێزانەوە چوونە عەفرین

2018-04-21 18:13:42



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

هەزاران چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک، بە خێزانەوە چوونەتە عەفرین و دانیشتووانی گوندێکی عەفرینیشیان لە گوندەکەیان دەرکردووە.

 

ئەمڕۆ، سوپای تورک و چەتەکانی، بەشێوەیەکی زۆرەملێ، دانیشتووانی گوندی بەراڤا-ی سەر بە شارۆچکەی شەرا-ی عەفرین-یان لە گوندەکەیان دەرکرد و گواستنیانەوە بۆ گوندی چەما.

 

سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو لە عەفرین-ەو، بە ئاژانسی هاوارنیوز-ی ڕاگەیاندووە، کە سوپای تورک ئەو گوندانەی کە ستراتیژیین و سروشتەکەیان خۆشە، دانیشتووانەکەی بەشێوەیەکی زۆرەملێ دەردەکات و خێزان و بنەماڵەی چەتەکان لەشێوێنیان نیشتەجێ دەکات.

 

هاوکات، سەرچاوەیەکی دیکە لە عەفرینەوە ڕایگەیاندووە، کە هەزار و ٧٠٠ چەتە بەخۆیان و خێزانەکانیانەوە بە ٣١ پاسی گەورە گیشتوونەتە عەفرین.

 

لەلایەکی دیکەوە، بە سەدان چەتەی سەر بە دەوڵەتی تورک، لەگەڵ خێزانەکانیان لە ناوچەی قەلەمون-ی گوندەکانی شام-ەوە هاتوونەتە کانتۆنی عەفرین و لە شارۆچکەی جندرێس نیشتەجێبوون.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin