Smiley face
Smiley face
Smiley face

حەوت سەربازی سوپای تورک کوژران

2018-04-21 15:17:39



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

هەپەگە ڕایگەیاند، کە لە ئەنجامی چالاکییەکانی گەریلاکان حەوت سەربازی سوپای تورک کوژراون.

 

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک ئەنجامی چالاکیی گەریلاکان و هێرشەکانی سوپای تورکی خستە ڕوو.

 

هەپەگە ڕایگەیاند: دوێنێ کاتژمێر ٠٩:٣٠ خولەک لە گردی لێلیکان کە دەکەوێتە سەر سنوورەکانی باشوری کوردستانەوە چالاکییەک لە دژی سوپای تورک ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا گورزی سەخت لە پێگەکانی سوپای تورک درا، بەڵام ژمارەی کوژراو بریندارەکانی سوپا ئاشکرا نەبوو.

 

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاشکرا کراوە: دوێنێ کاتژمێر ١١:٤٠ خولەکی نیوەڕۆ و ٠٢:٠٠ی پاش نیوەڕۆ لە گردی لێلکان چالاکییەکی دیکە لە دژی دوژمن ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا دوو سەربازی سوپای تورک کوژران.

 

هەپەگە لە بارەی چالاکییەکی ئەمڕۆی گەریلاکانیشەوە ڕایەگیاند: ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٩:٠٠ی سەرلەبەیانی لە سەر گردی کۆردینەی سەربە چەلێی جولەمێرگ چالاکییەک لەلایەن گەریلاکانمانەوە ئەنجامدرا، لەو چالاکیەشدا گورزی سەخت لە پێگەکانی سوپای تورک درا.

 

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوی هەپەگەدا هاتووە: ڕۆژی ١٨ی نیسان کاتژمێر ٠٩:٠٠ی سەرلەبەیانی لە گردی کولندی سەربە ناوچەی هەرەکۆلی سێرت چالاکییەک لەلایەن گەریلاکانمانەوە ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا پێنج سەربازی سوپای تورک کوژران و دووانی دیکەش برینداربوون.

 

هەپەگە لە کۆتاییدا ڕایگەیاندوە: سوپای تورک کە ناچار بوو لە ناوچەی هەرەکۆل پاشەکشە بکات و نەیتوانی هێزەکانی بگەیەنێتە شوێنی ئۆپەراسیۆنەکە، دەستی کرد بە بۆردوومان کردنی ئەو ناوچەیە، لە ئەنجامی بۆردوومانەکاندا حەوت لە هەڤاڵانمان شەهیدبوون، بە زوویی ناسنامەی ئەو شەهیدانە بە ڕای گشتی ڕادەگەیەنین.

 

ش.ف

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin