Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئاسایشی پارتی هێرشی کردە سەر کاروانی خۆپیشاندەرانی سیدەکان

2018-04-21 14:45:57



ڕۆژنیوز - سۆران

 

سەدان هاوڵاتیی باشوری کوردستان لە هەشت شار و شارۆچکەوە بەمەبستی شەرمەزارکردنی داگیرکارییەکانی حکومەتی تورک چونە سیدەکان، ئاسایشی پارتی هێڕشی کردە سەر کاروانی هاوڵاتیان و هاوڵاتیانیش وەڵامیان دایەوە.

 

ئەمڕۆ هاوڵاتیانی کورد لە شارەکانی سلێمانی، هەولێر، ڕانیە، قەڵادزێ، شارەزوور، کەرکوک، کەلار و قەندیلەوە بەرەو سیدەکان بەڕێکەوتن، لە گوندی باڵایانی سەربە شارۆچکەی قەسرێ چۆمان گەیشتنە یەکدی و کاروانێکی هاوبەشیان پێکهێنا بە مەبەستی شەرمەزارکردنی هێرشەکانی حکومەتی تورک بۆ سەر باشوری کوردستان.

 

کاروانەکە لە خاڵی پشکنینی قەسرێ لەلایەن ئاسایشی پارتییەوە ڕێگرییان لێکرا، ئاسایشی پارتی بە ئەندامانی کاروانەکەیان وتووە، کە لە سەرەوە فەرمانیان پێکراوە کە ڕێگری بکەن لە چوونی ئەو کاروانە بەرەو سیدەکان.

 

لە بەرامبەر ڕێگرییەکاندا، خەڵکیش پێداگرییان کرد لە چوونیان و لە ئەنجامدا ئاسایش هێڕشی کردە سەر هاوڵاتیان.

 

هەروەها هاوڵاتیان بە بەرد وەڵامی هێرشی ئاسیاشیان دایەوە و دروشمی "بمرێت خیانەت" و "بژی هەپەگە"یان وتەوە.

 

پاش ڕێگرییەکە هاوڵاتیان لە پشتی خاڵی پشکنینی قەسرێ گردبوونەتەوە، چاوەڕوان دەکرێت لەوێ کۆنگرەیەکی رۆژانەمووسی ئەنجام بدەن.

 

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin