Smiley face
Smiley face
Smiley face

پیاوێک خوشکێکی خۆی کوشت

2018-04-21 14:23:45



ڕۆژنیوز – سعود شای گۆران

 

لە شارۆچکەی بەردەڕەش ژنێک کوژرا و پۆلیسی دهۆک-یش دەڵێت: لەلایەن براکەی خۆیەوە کوژراوە.

 

بەپێی لێدوانی هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک بۆ ڕۆژنیوز "شەوی ڕابردوو لە شارۆچکەی بەردەڕەشی سەر بە پارێزگای دهۆک پیاوێک خوشکەکەی خۆی کوشت و هەڵهات".

 

هێمن سلێمان، وتیشی: هۆکاری کوشتنەکە کێشەی خێزانییە، تا ئێستا زانیاریی تەواومان لەبەردەست نییە و سەرقاڵی لێکۆڵینەوەین.

 

به‌پێی ئامارێک که‌ ڕۆژنیوز لای خۆی کۆی کردووه‌ته‌وه‌، له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ تا ئێستا له‌ باشوری کوردستان ١١٦ هاوڵاتی خۆیان کوشتووه‌ یان کوژراون.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin