Smiley face
Smiley face
Smiley face

سوید، بێدەنگیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئاست داگیرکردنیی عەفرین شەرمەزارکرا

2018-04-21 09:53:38



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

هاوڵاتیانی کوردی دانیشتووی سوید لە بەردەم هۆتێلێک لە شاری لوندە، کە ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانی تێدابوو، گردبوونەوە و بێدەنگیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئاست داگیرکردنی عەفرینیان شەرمەزارکرد.

 

دوێنێ بە گردبوونەوەیەک، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەرامبەر بێدەنگییەکانی لە سەر تاوانەکانی حکومەتی تورک لە عەفرین، لە سوید شەرمەزارکرا.

 

لە گردبوونەوەکەدا داواکرا، کە دۆسییەیەک لە بارەی کۆمەڵکوژی و تاڵانکاری و قڕکردنی حکومەتی تورک و چەتەکانی لە عەفرین ڕادەستی ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش بکرێت.

 

هەروەها ڕاگەیەندرا، کە تا ئەو کاتەی ئەو داواکارییە قبوڵ نەکرێت بەردەوام دەبن لە چالاکییەکەیاندا.

 

ئاشکراکراوە، کە ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە شاری لوندە دەمێننەوە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin