Smiley face
Smiley face
Smiley face

ڕۆژنامه‌نووسانى هه‌ولێر: پێویسته‌ ڕاگه‌یاندنه‌کان دراما و ڕیکلامی تورکى ڕاگرن

2018-04-21 09:18:29



ڕۆژنیوز ـ بڕیار محه‌مه‌د


ڕۆژنامه‌نووسانی هه‌ولێر ده‌ڵێن، پێویسته‌ ڕاگه‌یاندنه‌کان دراما و ڕیکلامى کاڵاى تورکى ڕاگرن، ئه‌وان هۆشیاریى تاکیش بۆ بایکۆتکردنى شمه‌ک و کاڵاى تورکى به‌ پێویست ده‌زانن.


په‌خشکردنى دراماى تورکى له‌ به‌شێک له‌ که‌ناڵه‌کانى هه‌رێمى کوردستان به‌رده‌وامه‌، ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه‌ که‌ داگیرکاریی ده‌وڵه‌تى تورک بۆ سه‌ر باشورى کوردستان زیاتر بووه‌.


ساڵح هه‌رکى ڕۆژنامه‌نووس له‌ شارى هه‌ولێر، بۆ ڕۆژنیوز باسى دراما و کاڵاى تورکى کرد و وتی: ئه‌گه‌ر ئێمه‌ نیشتیمانپه‌روه‌ر بین و گه‌لی کوردیش یه‌ک ده‌نگ بێت، ئه‌وا یه‌که‌مجار پێویسته‌ له‌ بواری ڕاگه‌یاندن ده‌ست به‌ ڕاگرتنی ڕیکلام و دراماى تورکى بکه‌ین، که‌ ده‌بنه‌ هۆی تێکچوونی شیرازه‌ی خێزان و دوورکه‌وتنه‌وه‌ له‌ کلتور و دابونه‌ریتی گه‌لی کورد.

 


فه‌رمان ڕه‌شاد ڕۆژنامه‌نووس و چالاکوانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌ شاری هه‌ولێر، بۆچوونى وایه‌: حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵوێسته‌کانی به‌رامبه‌ر تورکیا وه‌ک پێویست نییه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ تاکی کورد هۆشیار بێته‌وه‌ تاوه‌کو بتوانێت له‌ ڕێگای بایکۆتکردنی کاڵا تورکییه‌کانه‌وه‌ زیان به‌ ئابووری تورکیا بگه‌یه‌نێت.

 


ئه‌وه‌شى وت: هه‌موو وڵاتێک پشت به‌ ئابووری ده‌به‌ستێت، بۆیه‌ باشترین ڕێگا بۆ لاوازکردنی هێز و ده‌سه‌ڵاته‌کانی تورکیا، زیانگه‌یاندنه‌ به‌ ئابووری ئه‌و وڵاته‌.


ک.ک  



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin