Smiley face
Smiley face
Smiley face

بەوێنە..کەلتووری کوردەواریی لە فیستیڤاڵی گوندێکدا

2018-04-20 17:02:39



ڕۆژنیوز- ئاشتی ئەحمەد

 

بەمەبەستی زیندوڕاگرتنی کەلتووری کوردەواریی و ئاشناکردنی نەوەکانی داهاتوو پێی، گوندنشینانی گوندی گەورەدێ، فیستیڤاڵێکی کەلتوورییان ئەنجامدا.

 

ئەمڕۆ، شەشەمین فیستیڤاڵی کەلتووریی گوندی گەورەدێ-ی سەر بە شارەدێی ئاغجەلەر لە شارۆچكەی چەمچەماڵ  بەڕێوەچوو.

 

لە فیستیڤاڵەکەدا، چەندین چالاکی هونەریی وەک نمایشکردنی شانۆ و هۆنراوە و هۆرە پێشکەشکران.

 

 

پێشکەشکردنی خواردن و بەرهەمە کوردەوارییەکان، بڕگەیەکی دیکەی فیستیڤاڵەکە بوو، کە تیایدا چەندین جۆر خواردن-ی کوردەواریی نمایشکرا و بەشداربووان تامیان دەکرد چێژیان لێوەردەگرت.

 

 

بەشداربووان بە پۆشینی جلوبەرگی کوردیی ڕەنگاوڕەنگ و نمایشی جلوبەرگی کوردیی، ڕەنگێکی واڵایان بە فیستیڤاڵەکە بەخشیبوو.

 

شێخ كەمال گەورەدێی،‌ سەرپەرشتیاری فیستیڤاڵەكە بۆ ڕۆژنیوز دەڵێت:"ساڵانە وەك خزمانی گەورەدێی كۆدەبینەوە، بەمەبەستی زیندوڕاگرتنی كەلتووری كوردەواری و ئاشناكردنی نەوەكان بەو كەلتوورە، هەروەها زیندوکردنەوەی گیانی هاوكاری و خزمایەتی".

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin