Smiley face
Smiley face
Smiley face

سندوقی ده‌نگدان بۆ ئاواره‌کانی که‌رکوک دابینده‌کرێت

2018-04-20 14:19:17



ڕۆژنیوز - که‌رکوک


ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی که‌رکوک که‌ نیشته‌جێَی شاره‌کانی هه‌رێمی کوردستانن، سندوقی ده‌نگدانیان بۆ دابین ده‌کرێت.


کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق، بڕیاریداوه‌ به‌ دانانی سندوقی هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی به‌هۆی ڕووداوه‌کانی ١٦ی ئۆکتۆبه‌رى ٢٠١٧وه‌ ئاواره‌ی شاره‌کانی هه‌رێم بوون.


ڕزگار حاجی محێدین، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق، به‌ ڕۆژنیوزی ڕاگه‌یاند: کۆمسیۆن بڕیاریدا به‌ دانانی سندوقی هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی به‌هۆی ڕووداوه‌کانی ١٦ی ئۆکتۆبه‌ره‌وه‌ که‌رکوکیان جێهێشتووه‌ و له‌ شاره‌کانی هه‌رێم نیشته‌جێبوون.

 


ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد: بڕیاره‌که‌ ئه‌و ئاوارانه‌ی موسڵ و شاره‌کانی تری عێراقیش ده‌گرێته‌وه‌، که‌ تا ئێستا له‌ناو که‌مپه‌کان ماون و نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ شاره‌کانی خۆیان، ده‌نگدانی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ش به‌هه‌مان میکانیزم ده‌بێت، پێویسته‌ ده‌نگده‌ر کارتی ده‌نگدانی هه‌بێت.


به‌هۆی ڕووداوه‌کانی ١٦ی ئۆکتۆبه‌رى ٢٠١٧، ژه‌ماره‌یه‌کی زۆر له‌ هاوڵاتیانی کورد شارى که‌رکوکیان جێهێشووه‌ و له‌ شاره‌کانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆک جێگیربوون، به‌ پێی ئاماره‌ نافه‌رمیه‌کانیش تا ئێستا نزیکه‌ی ٨٥٠٠ هاوڵاتی کورد نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ شاره‌که‌.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin