Smiley face
Smiley face
Smiley face

 له‌ سنورى که‌رکوک داعش هێرشی کرده‌سه‌ر سوپای عێراق

2018-04-20 13:50:26



ڕۆژنیوز - که‌رکوک 


چه‌ته‌کانی داعش له‌ گوندى خه‌زه‌ر له‌ شاره‌دێی زاپ سه‌ر به‌ شارۆچکه‌ی حه‌ویجه‌ له‌ سنورى پارێزگاى که‌رکوک، له‌ ڕێگای سێ خۆکوژه‌وه‌ هێرشیان کرده‌ سه‌ر هێزه‌ عێراقییه‌کان.


ئه‌مڕۆ چه‌ته‌کانی داعش له‌ گوندی خه‌زه‌ری سه‌ر به‌ شارده‌ێی زاب له‌ باشوری که‌رکوک هێرشێکیان کرده‌ سه‌ر هێزه‌ عێراقییه‌کان، به‌هۆی فراوانی هێرشه‌که‌وه‌ زیانه‌کان نه‌زانراوه‌.


سه‌ره‌چاوه‌یه‌ک له‌ هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی، به‌ ڕۆژنیوزی ڕاگه‌یاند: به‌یانى ئه‌مڕۆ چه‌ته‌کانى داعش له‌ ڕێگای سێ خۆکوژه‌وه‌ هێرشێکیان کردوه‌ته‌ سه‌ر سه‌نگه‌ری هێزه‌ عێراقییه‌کان و حه‌شدی شه‌عبی، به‌و هۆیه‌وه‌ شه‌ڕێکی قورس ڕوویداوه‌.


ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئه‌وه‌شى وت: سه‌ره‌تا سێ خۆکوژی چه‌ته‌کانی داعش دزه‌یان کردوه‌ته‌ ناو سه‌نگه‌ری هێزه‌کانی پۆلیسی فیدراڵی و حه‌شدی شه‌عبی و خۆیان ته‌قاندوه‌ته‌وه‌، دواتر به‌ چڕی هێرشیان کردۆته‌ سه‌ر هێزه‌ عێراقییه‌کان، به‌هۆی سه‌ختی شه‌ڕه‌که‌وه‌ زیانه‌کان نه‌زانراوه‌.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin